ئیئتلافی نەسڕ: سەرکۆنەی کوشتارگەی ئەلبو دۆڕ دەکەین وداواکاری هاوئاهەنگیین بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆر
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

ئیئتلافی نەسڕ: سەرکۆنەی کوشتارگەی ئەلبو دۆڕ دەکەین وداواکاری هاوئاهەنگیین بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆر

"ئیئتلافی نەسڕ" سەرکۆنەی کوشتارگە تیرۆریستییەکەی ئەلبو دۆڕ دەکات لە پارێزگای سەڵاحەدیندا، ورەحمەت دەنێرێت بۆ رۆحی شەهیدان، وداواکاری یەکگرتنەوەی هەوڵەکانە بەمەبەستی ریشەکێشکردنی تیرۆر بەهەموو سووربوون و پێداگرییەکەوە.

و"نەسڕ" جەختدەکاتەوە لەوەی کە ئەم کوشتارە تۆقێنەرە وا ئەخوازێت کە حکومەت و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان و تێکڕای هێزە سیاسییەکان هاوئاهەنگ بن بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، چونکە پێشووتر بە یەکگرتنمان توانیمان تیرۆر ببەزێنین و ئەمڕۆیش دەتوانین ریشەکێشی بکەین.

چاکبوونەوە و بوژاندنەوەی دەوڵەت و هێزەکەی بەندە بە هاوئاهەنگبوون و بەئاگاهاتنەوە و چالاکییەکانمانەوە دژ بەو  ئاستەنگە سیاسیی و ئەمنیی و ئابوورییانەی کە رووبەڕووی وڵاتەکە بوونەتەوە.