دکتۆر عەبادی بەجیا لەگەڵ هەریەک لە شاندی حیزبی شیوعی عیڕاقی و سەرکردەی فراکسیۆنی سەنەدی پەرلەمانی کۆبووەوە و تاوتوێی دۆخی وڵاتەکە و هەڵبژاردنە پێشوەختەکەیان کرد
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی بەجیا لەگەڵ هەریەک لە شاندی حیزبی شیوعی عیڕاقی و سەرکردەی فراکسیۆنی سەنەدی پەرلەمانی کۆبووەوە و تاوتوێی دۆخی وڵاتەکە و هەڵبژاردنە پێشوەختەکەیان کرد

سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی لەگەڵ سکرتێری لیژنەی ناوەندی حیزبی شیوعیدا بەڕێز رائید فەهمی، تاوتوێی کۆی دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری کرد، وئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەکە، وگرنگی کارکردن بۆ ئامادەکردنی کەشی گونجاو بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆسەکە، وگرنگی تەواو کردنی پێویستییە تەنفیزیی و جێبەجێکارییەکانی.

هەروەها دکتۆر عەبادی پێشوازیکرد لە سەرکردەی فراکسیۆنی سەنەدی پەرلەمانی بەڕێز ئەحمەد ئەلئەسەدی، وتاوتوێی ئەو ئاستەنگانەیان کرد کە رووبەڕووی وڵاتەکە بووەتەوە، وپرسی پەسەندکردنی بودجە داراییەکه، وئەنجامدانی هەڵبژاردنە پێش وەختەکە لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا کە لەلایەن حکومەتەوە دەستنیشان کرا، وکۆمەڵێک پرسی تر.