عەبادی: ئاشتی بەندە بەهێزە ئاشتیخوازەکان و پەیڕەوی دەوڵەتەوە
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

عەبادی: ئاشتی بەندە بەهێزە ئاشتیخوازەکان و پەیڕەوی دەوڵەتەوە

دەستخۆشی دەکەم لە لووتکەی ئاشتی و پێکەوەژیان لەنێوان سەماحەتی ئیمام سیستانی و قەداسەتی پاپا فڕەنسیس، ئەمە شەپۆلێکی مێژووییە بە ئاڕاستەی بەهاکانی چاکە و خۆشەویستی و ئاشتیدا.

وپیرۆزبایی لە حکومەت دەکەم بە هەژمارکردنی شەشی ئادار بە رۆژێکی نیشتیمانی عیڕاقی بۆ لێبووردەیی و پێکەوەژیان، ئەمەش لەپێناو تەوزیفکردنی ئەم شەپۆلەدا بۆ پتەوکردنی یەکگرتووییمان و چارەنووسە هاوبەشەکەمان.

باشبوونی گەلان و ئاسایشی وڵاتان و خۆشگوزەرانی کۆمەڵگاکان وئاشتەواویی مرۆڤایەتی پێویستی بە بەهای ئاسمانی پیرۆز هەیە و بە چەقبوونی رۆح و ئیتیک و بەها باڵاکان لە ژیانی ئێمەدا وەکو مرۆڤ، وپێویستی بە سەرخستنی پەیڕەوی میانڕەوی و دیالۆگ و قبووڵکردنی ئەوەی تر و بەجێهێنانی بەرژەوەندییەکان بەشێوەیەکی شەرعییە.

مرۆڤایەتی بە ئێستایشییەوە باجێکی گەورە دەداتەوە لەڕێگەی ئاسایش و سەلامەتی و خۆشگوزەرانییەوە بەهۆی جەنگ و داگیرکارییەکان و ناهەوسەنگبوونی تەرازووی عەدالەت و باوبوونی ڕق و جیاکاریی و قۆرخکردنی مافەکان.

تاوانباران و زۆرداران و بێ ڕەوشتەکان ناوی خودای گەورەیان پیسکرد و یەکگرتوویی مرۆڤایەتیان تێکشکاند بەهۆی ئارەزووەکانیانەوە و هەوڵدانیان بۆ هەژموون درووستکردن.

سەروەربوونی دەوڵەت و سەرخستنی پەیڕەو و ئامانجەکانی پڕۆژەیەکە کە بەدەستهێنانی عەدالەت و یەکسانی و ئاسایش بۆ هەموو هاوڵاتیان دەستەبەر و مسۆگەر دەکات بەبێ جیاوازی و قۆرخکردنی ماف و ئازادی و داخوازییە ڕەواکانی هیچ نەتەوە و ئاین و تایفەیەکی عیڕاق، وهەموو پڕۆژەکانی تیرۆر و توندوتیژیی و سەپاندنی  ئیرادە و کەڵەگابوون بەسەر کۆمەڵگا و دەوڵەتەوە ناتوانن ئاشتی و پێکەوە ژیان و خۆشگوزەرانی بەرهەمبێنن. هاوڵاتیبوون و دیموکراسی و پێکەوەژیان پێویستی بە دەوڵەتە، لەدەرەوەی دەوڵەتدا هیچ شتێک نییە بێجگە لە فەوزا و زۆرداریی و نامۆبوون.

دەبێت سەرکردە سیاسییەکان تێبگەن لە وانەکەی لووتکەی ئاشتی لەنێوان هەردوو جەمسەری ئاشتی و خۆشەویستیدا لە نەجەفی شەریف. دەبێت سەرکردە و نوخبە پارێزبەندییەکانی تایفەگەریی و گەندەڵیی و ناعەدالەت بشکێنن، ودەوڵەت و پڕۆژەی یەکپارچەیی و سەقامگیریی و سەروەرییەکەی سەرخەن وەکو چوارچێوەیەکی نیشتیمانی بۆ مسۆگەرکردنی بەدەستهێنانی بەرژەوەندییەکانی هەمووان، ودەبێت هێزەکانی ناوچەکە و جیهان لەوە تێبگەن ئەوەی کە ناتوانرێت بە ئاشتی و هەماهەنگی بەدەستبهێنرێت، جەنگ و پلانگێڕیی و گەمەکردن بە گەلانیش دەستەبەری ناکات.