دکتۆر عەبادی پێشوازی لە باڵیۆزی ئوستورالیا لە بەغدا دەکات و تاوتوێی کۆی دۆخی عیڕاق و ناوچەکە دەکەن
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی لە باڵیۆزی ئوستورالیا لە بەغدا دەکات و تاوتوێی کۆی دۆخی عیڕاق و ناوچەکە دەکەن

سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازی کرد لە خاتوو "پولا گاندی" باڵیۆزی ئوستورالیا لە بەغدا.

لەسەرەتای دیدارەکەدا دکتۆر حەیدەر عەبادی هیوای سەرکەوتنی بۆ پولا گاندی خواست لە ئەرکەکەیدا پاش دەستبەکاربوونی وەک باڵیۆز لەم دواییەدا، وئومێدەواربوو کە کار بکات لەپێناو پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەشێوەیەک کە خزمەت بە هەردوو گەلەکە بگەیەنێت.

هەروەها لە دیدارەکەدا تاوتوێی کۆی دۆخی ناوخۆ و دەرەکی کرا، وکاریگەرییەکانی لەسەر عیڕاق، وگرنگی پشتیوانیکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ عیڕاق بەمەبەستی بنیادنانەوەی پاش سەرکەوتنی بەسەر چەتەکانی داعشی تیرۆریست، وکارکردنی جیددی بۆ پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان بەغدا و کانبێرا لە هەموو بوارەکاندا.