دکتۆر عەبادی چاویدەکەوێت بە سەرۆک کۆمار دکتۆر بەرهەم ساڵح
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی چاویدەکەوێت بە سەرۆک کۆمار دکتۆر بەرهەم ساڵح

سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ یەکشەممە، چاویکەوت بە سەرۆک کۆمار دکتۆر بەرهەم ساڵح.

لەدیدارەکەدا، تاوتوێی دوا پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووریی وڵاتەکە کرا، وگرنگترین ئاستەنگەکان و چۆنێتی هەماهەنگی کردن لەپێناو چارەسەرکردنیان.

وجەختیشکرایەوە لەسەر گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیان، وپاراستنی مافی خۆپیشاندانی هێمنانە و پاراستنی ئاسایشی گشتی، وپشتگیریی کردنی دامودەزگا ئەمنییەکان بەمەبەستی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی.

هەروەها تاوتوێی دۆسێیەی هەڵبژاردنی داهاتوو کرا و گرنگییەکەی، وئەو ئامادەکارییانەی کە لە ئێستادا ئەنجامدەدرێن بۆ رێکسختنی، وپێداگرییش کرا لەسەر زەروورەتی بەجێهێنانی پێوەرەکانی پاکی و روونی و رێگریکردن لە دەستکاری و ساختەکاری، وگێڕانەوەی متمانەی دەنگدەر بە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان، ومسۆگەرکردنی بەشداری فراوان تێیدا.

دیدارەکه تاوتوێکردنی دۆخی ئابووریی وڵاتی بەخۆیەوە بینی، وئەو هەوڵ و ڕێوشوێنانەی کە پێویستن بۆ پشتیوانی کردنی ئابووریی نیشتیمانی و نەهێشتنی گەندەڵی و فراوانکردنی سەرچاوەکانی داهاتی دەوڵەت، وپرسی پەسەندکردنی بودجەی داراییش بەو شێوەیەی کە مافی هەموو عیڕاقییەکان بپارێزێت.