دکتۆر عەبادی پێشوازی لە پارێزگاری کەربەلا بەڕێز نەسیف جاسم ئەلخەتابی دەکات
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی لە پارێزگاری کەربەلا بەڕێز نەسیف جاسم ئەلخەتابی دەکات

سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ دکتۆر حەیدەر ئەلعەبادی ئەمڕۆ شەممە لەنووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە پارێزگاری کەربەلا بەڕێز نەسیف جاسم ئەلخەتابی.

لەدیدارەکەدا تاوتوێی دۆخی پارێزگای کەربەلای پیرۆز کرا و پرسی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە دانیشتوانەکەی وگرنگی هەوڵدانی زیاتر بۆ نۆژەنکردنەوەی و کەمکردنەوەی رێکارە بیرۆکراسییەکان تێیدا بەمبەستی ئەنجامدانی ئەو پڕۆژانەی کە خزمەت دەگەیەنێت بە بەرژەوەندییەکانی پارێزگاکە و هاوڵاتیانی کەربەلا.