دکتۆر عەبادی و سەید ئەلحەکیم تاوتوێی ئەو ئاستەنگانە دەکەن کە وڵاتەکە پێیاندا تێدەپەڕێت
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی و سەید ئەلحەکیم تاوتوێی ئەو ئاستەنگانە دەکەن کە وڵاتەکە پێیاندا تێدەپەڕێت

سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی چاویکەوت بە سەرکردەی رەوتی حیکمە سەماحەتی سەید عەمار ئەلحەکیم.

لەدیدارەکەدا تاوتوێی پێشهاتە نوێیەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری کرا و کاریگەرییەکانی لەسەر وڵات و گەلدا، وئەو رێگەچارانەی کە مسۆگەرکەری دۆزینەوەی چارەسەری گونجاون بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر هاوڵاتیان.

هەروەها دکتۆر عەبادی و سەماحەتی سەید ئەلحەکیم تاوتوێی ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پێشوەختەکەیان کرد و هاندانی کۆمۆسیۆن و حکومەت و ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ یەکلاییکردنەوەی هەموو گرفتە هەڵواسراوەکان لەپێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا کە لەلایەن حکومەتەوە دەستنیشانکرا، ئەمانە و بێجگە لە دابیکردنی کەشی لەبار و گونجاو کە مسۆگەکەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و روون بن دوور لە ساختەکاریی و فشارکردن لە دەنگدەر لەژێر چاودێرییەکی نێودەوڵەتیدا.