دکتۆر عەبادی پێشوازی لە پارێزگاری ئەنبار دەکات و تاوتوێی دۆخی شارەکە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە دانیشتووانەکەی دەکەن
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی لە پارێزگاری ئەنبار دەکات و تاوتوێی دۆخی شارەکە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە دانیشتووانەکەی دەکەن

سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەنووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە پارێزگاری ئەنبار بەڕێز عەلی فەرحان.

لەدیدارەکەدا، تاوتوێی کۆی دۆخی پارێزگای ئەنبار کرا و ئەو خزمەتگوزاریانەی کە پێشکەش بە هاوڵاتییەکانی کراون، وگرنگی نەهێشتنی لەمپەرەکان بەمەبەستی بەجێهێنانی پڕۆژەکان و خزمەتکردنی هاوڵاتی ئەنباریی.

دکتۆر عەبادی جەتیکردەوە لەوەی "پارێزگای ئەنباری ئازیز لە ماوەی پێشوودا زۆری چەشتووە، ولەگەڵ کۆی پارێزگاکانی تردا شایەنی پێشکەشکردنی هەموو پشتیوانییەکن و هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ نۆژەنکردنەوەی و گەشەپێدانی بەو شێوەیەی کە شایەنێتی".