دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی ئەمریکی و تاوتوێی دۆخی عیڕاق و ناوچەکەی لەگەڵدا دەکات
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی ئەمریکی و تاوتوێی دۆخی عیڕاق و ناوچەکەی لەگەڵدا دەکات

سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ، دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ دووشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئەمریکی لە بەغداد بەڕێز ماسیۆ توولەر.

لەدیدارەکەدا، تاوتوێی پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات کرا، هەروەها ئەو دۆخەی کە عیڕاق و ناوچەکە رووبەڕووی بووەتەوە، وگرنگی درووخستنەوەی عیڕاق لە ململانێیەکانی ناوچەکە، ئەمانە و بێجگە لەو ئاستەنگە جۆراوجۆرانەی تر کە وڵاتەکە پێیدا تێدەپەڕێت لەڕووی ئابووری و دارایی و ئەمنییەوە.

دکتۆر عەبادی جەختیکردەوە لەوەی سەقامگیربوونی ناوچەکە کاریگەری ئەرێنی دەبێت بەسەر کۆی سێکتەرەکاندا لە عیڕاق و ناوچەکەدا، وجەختیشیکردەوە لەسەر گرنگی کارکردنی جیددی بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجە، ئەوەشی خستەڕوو لە داهاتوودا عیڕاق ئامانجی جۆراوجۆری هەیە کە دەبێت بەدەستیان بێنێت و تەواوی هەوڵی خۆمان خستۆتەگەڕ لەپێناو بەجێهێنانی داخوازییەکانی هاوڵاتیان.