دکتۆر حەیدەر عەبادی لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازی کرد لە باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغداد بەڕێز "ستیڤن هیکی".
لەدیدارەکەدا تاوتوێی دۆخی عیڕاق و ناوچەکە کرا و لێکەوتە ئابووریی و داراییەکانیشی بەسەر وڵاتەکانەوە، وگرنگی چارەسەرکردنیان بەهۆی لێکەوتە نەرێنییەکانی بەسەر کۆی ئابووریی وڵاتانەوە. لەوانەش عیڕاق.
هەروەها تاوتوێی بەشداریکردنی بریتانیا کرا لە پرۆسەی بنیادنانەوەی عیڕاقدا، ئەو عیڕاقەی کە دەرگیریی هێرشێکی تیرۆریستی بویەوە و مانەوەی خستە ژێر هەڕەشەوە، وهاوکات بوو بە هەڕەشە و مەترسیی بۆ هەموو جیهان، بەڵام توانی بەسەریدا سەربکەوێت، وشارەکانی خۆی رزگار کرد و لە ئێستادا ئەو شارانە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە و بنیادنانەوە هەیە.