دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان

سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی رۆژ نووری شاوەیس.

لەدیدارەکەدا تاوتوێی کۆی دۆخەکە و ئەو ئاستەنگە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییانە کرا کە وڵاتەکە رووبەڕووی بووەتەوە و لێکەوتەکانیان، هەروەها بودجە داراییە ئیتیحادییەکە وگرنگی تەواوبوونی کارکردن و لێکتێگەیشتن لەنێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکاریی هەردوولادا بەمەبەستی ئیقرارکردنی، هاوکات دۆسێیەی هەڵبژاردنی پێشوەختە ومیکانیزمەکانی چاودێریکردنی خرانە بەرباس.

هەروەها جەختکرایەوە لەسەر پێویستی یەکخستنی هەوڵەکان لەپێناو دەرچوون لەو قەیرانانەی کە وڵاتەکە رووبەڕوویان بووتەوە، وکارکردن بەو ئاڕاستەیەدا کە لێکەوتەی نەبێت بەسەر هاوڵاتیاندا، وئەم قەیرانانە ببن بە هەلێک بۆ چاکسازیکرن بەپێی هەنگاوی پلان بۆ داڕێژراو.