دکتۆر عەبادی لەگەڵ کۆمەڵێک لە راوێژکارانی یەکێتی ئەوروپادا تاوتوێی دۆسێیەی هەڵبژاردنەکان و دیالۆگی نیشتیمانی و دۆخی عیڕاق و ناوچەکە دەکات
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی لەگەڵ کۆمەڵێک لە راوێژکارانی یەکێتی ئەوروپادا تاوتوێی دۆسێیەی هەڵبژاردنەکان و دیالۆگی نیشتیمانی و دۆخی عیڕاق و ناوچەکە دەکات

سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەنووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە کۆمەڵێک لە راوێژکارانی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی هەماهەنگی نێوان عیڕاق و یەکێتی ئەوروپا کرا لە سێکتەری جۆراوجۆردا، هەروەها ئەو دۆخ و ئاستەنگانەی کە رووبەڕووی عیڕاق وناوچەکە و جیهان بوونەتەوە.

وجەختیشکرایەوە لەسەر گرنگی دیالۆگی نیشتیمانی عیڕاقی لەپێناو جێخستنی دیدگایەکی ستراتیژی تەندرووست، وپلانێکی کارکردن بۆ قۆناغە داهاتووەکە، ئەمانە و بێجگە لە تاوتوێکردنی دۆسێیەی هەڵبژاردنە پێشوەختەکە، وگرنگی دابینکردنی کەشی لەبار و تەندرووست بۆ ئەنجامدانی، وتەزویرنەکردنی ئیرادەی دەنگدەر و پێویستی سەرپرشتیکردنێکی نێودەوڵەتی بەسەر پرۆسەکەدا.

وشاندەکە پێکهاتبوو لە دکتۆر ناسیف نەعیم راوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل/سەرۆکی بەشی زانستی لە دەزگای زینت کانسل بۆ پرسەکانی دەوڵەت ویاسا، وبەڕێز دانیال کیرلاخ راوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل/ سەرۆکی دەزگای کاندد، وبەڕێز عەلاء بەهادلی راوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل/سەرۆکی دەزگای ئەوروپی بۆ یەکترناسینی ئاینەکان، وبەڕێز حەمزە ئەنباری بەڕێوەبەری ئۆفیسی راوێژکاری یەکێتی ئەوروپا بۆ پڕۆژەی دیالۆگی نیشتیمانی عیڕاقی ۲۰۲۱/۲۰۲۲.