دکتۆر عەبادی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئیئتلافی نەسڕ دەکات بۆ تاوتوێی کردنی بودجەی دارایی و هەڵبژاردنی پێشوەختە و کۆی دۆخی وڵاتەکە
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئیئتلافی نەسڕ دەکات بۆ تاوتوێی کردنی بودجەی دارایی و هەڵبژاردنی پێشوەختە و کۆی دۆخی وڵاتەکە

سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ "دکتۆر حەیدەر عەبادی" سەرپرشتی کۆبوونەویەکی ئەندامانی کوتلەی پەرلەمانی نەسڕی کرد، بەمەبەستی تاوتوێی کردنی پێشهاتەکانی دۆخی گشتی لە وڵاتەکەدا.

لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی بودجەی دارایی کرا کە لەلایەن حکومەتەوە نێردراوە بۆ پەرلەمان، وتێبینییەکانی ئیئتلافەکە لەسەر بڕێک لە بڕگەکانی، وگرنگی ئەوەی کە هیچ رێوشوێنێکی لەبەر گیراو کاریگەریی نەخاتە سەر خاوەن داهاتە سنووردارەکان، وبوونی دادپەروەریی  لە دانانی بودجەی پارێزگاکاندا، هەروەها دیدگا چاکسازییەکە روون بێت لە بڕگەکانیدا، وپێویستی کارکردنی پەرلەمانی بۆ رێکخستنی رێچکەکانی خەرجیی، ورێکخستنی دەروازەکانی بودجەکە و گونجاندنی لەگەڵ قەیرانە ئابووری و داراییەکەدا.

 

هەروەها تاوتوێی دوا پێشهاتەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختەی داهاتوو کرا، وجەختکرایەوە لەسەر پێویستی بوونی پێوەری پاکی و دادپەروەری لە هەڵبژاردنەکاندا، بەمەبەستی مسۆگەرکردنی نوێنەرایەتیکردنێکی راستەقینەی گەل، وگرنگی بوونی چاودێری نێودەوڵەتی بەسەر هەڵبژاردنەکانەوە.

 

هەروەها تاوتوێی ئامادەکارییە تایبەتەکانی ئیئتلافی نەسڕ کرا بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، وئامادەیی دەزگاکانی ئیئتلافەکە و پاڵێوراوەکانی و بنکە جەماوەرییەکانی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئیستیحقاقی هەڵبژاردنەکاندا.