دکتۆر عەبادی بەجیا لەگەڵ هەریەک لە عەبتان وتاڵەبانی و ئەلشبلی وئەلدەراجیدا تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئەمنی دەکات
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی بەجیا لەگەڵ هەریەک لە عەبتان وتاڵەبانی و ئەلشبلی وئەلدەراجیدا تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئەمنی دەکات

سەرکردەی ئیئتلافی نەسڕ "دکتۆر حەیدەر عەبادی" بەشێوەیەکی جیاجیا پێشوازیکرد لە کۆمەڵێک سیاسەتمدار و نوێنەر بەمەبەستی تاوتوێکردنی کۆی دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووریی.

تێیدا دکتۆر عەبادی لەگەڵ وەزیری پێشوو بەڕێز عەبدلحسێن عەبتاندا، تاوتوێی ئەو ئاستەنگانەی کرد کە رووبەڕووی وڵاتەکە بوونەتەوە، وگرنگی کارکردنی جیددی و هەماهەنگیکردن لەپێناو تێپەڕاندنیاندا، وکەمکردنەوەی لێکەوتەکانی لەسەر هاوڵاتیان، هەروەها خستەنەبەرباسی دۆسێیەی هەڵبژاردنی پێشوەختە، ومسۆگەرکردنی پاکییەکەی و ساختەکارینەکردن تێیدا و چاودێریکردنی بەشێوەیەکی نێوەدەوڵەتی.

هەروەها دکتۆر عەبادی پێشوازیکرد لە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران خاتوو ئاڵا تاڵەبانی، وتاوتوێی ئەو هەوڵانەی لەگەڵدا کرد کە دراون لەپێناو هەڵسەنگاندنی کاری حکومیی و پەسەندکردنی بودجەی دارایی و لێکەوتەکانی ئەو قەیرانانەی کە وڵاتەکە تێیدا دەژیت و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆی دۆخەکەدا.

هەروەها دکتۆر عەبادی لەگەڵ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەراندا بەڕێز ئیحسان ئەلشبلی تاوتوێی دۆخی پارێزگای نەجەف کرا و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە دانیشتوانەکی و دابینکردنی پێویستییەکانیان.

لەهەمان چوارچێوەدا پێشوازیکرا لە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێز مەحەمەد ئەلدەراجی و پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە خرایە بەرباس و گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ بەدەستهێنانی بەشدارییەکی جەماوەری فراوان و مسۆگەرکردنی پاکی هڵبژاردنەکان و بێلایەنی دامودەزگاکانی هەڵبژاردن.