شاندی ئیئتلافی نەسڕ کۆتایی بە سەردانییەکی فراوان دێنێت بۆ شاری کەرکوک
پارێزگاکان

شاندی ئیئتلافی نەسڕ کۆتایی بە سەردانییەکی فراوان دێنێت بۆ شاری کەرکوک

شاندی ئیئتلافی نەسڕ، ئەمڕۆ کۆتایی هێنا بە سەردانییەکەی بۆ شاری کەرکوک، سەردانییەکە لەسەر داوای ریشسپی و شێخ و گەنجانی پارێزگاکە هاتە ئاراواە.

شاندەکە کە بەسەرۆکایەتی شێخ نوری ئەلعنزیی بەرپرسی هەماهەنگی کۆمەڵایەتی بوو، هاوکات لە کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئیئتلافەکە پێکهاتبوو لەبەشی نووسینگەی هەڵبژاردن و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و بەشی ژنان و راگەیاندن.

وپێشوازییەکی فراوان کرا لە شاندەکە لەسەر چەند ئاستێکی جیاوازدا، وسەرەتا لە دیوەخانەکەی شێخ مەیسەر جبووری میوانداری کران بەئامادەبوونی کەسایەتی خێڵەکی و ئەکادیمی و چالاکوانانی مەدەنی و رۆژنامەنووسان لەکۆی پێکهاتە جیاوازەکانی پارێزگاکەوە، پاشان پێشوازییان لێکرا لە دیوەخانی ریشسپی وشێخەکانی عەرەبی کەرکوک، ودیوەخانی شێخ ساڵح عەبد ئەلحەمدانی و دیوەخانی شێخی گشتی خێڵی ئەلبو مفرج شێخ مەحەمەد ئیبراهیم ئەلمفرجی.

هەروەها کۆبوونەوەیەکی فراوان بەسترا لەگەڵ نووسینگەی فەرعی رێکخراوی خوێندکاران و لاواندا.

ودیدارەکانیش تاوتوێکردنی پرسی جۆراوجۆری لەخۆگرت پەیوەست بە هاوڵاتی کەرکوکییەوە و خستنەڕووی ئاستەنگە سیاسی و ئابوورییەکانی دانیشتوانی پارێزگاکە و خۆئامادەکردن بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا و هوشیاریکردنەوە سەبارەت بە گرنگییە تایبەتەکەی شارەکە، کە کەسایەتییەکانی پێیانوایە پڕۆژەی "سەرەتا دەوڵەت" کە حەیدەر عەبادی لە ماوەی حوکمڕانییەکەیدا جێبەجێیکرد دەبێت بگەڕێتەوە بۆ شارەکەیان لەپێناو خزمەتکردنی کۆی پێکهاتەکانی بە عەرەب و کورد و تورکمانەوە.

هەروەها سەردانییەکە چاوپێکەوتنی کۆمەڵێک کەسایەتی ئەکادیمی و لاوانی شارەکە لەکۆی پێکهاتەکانی بەخۆیەوە بینی، وئەم کەسایەتییانە ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ پشتیوانیکردنی پڕۆژەی ئیئتلافی نەسڕ لە بنیادنانی دامودەزگاکانی دەوڵەت لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەکسانی لە مافەکاندا بۆ هەمووان.