ئیئتلافی نەسڕ: داواکارین لە ئیدارەی ئەمیریکی بە بڕیاری لێخۆشبوون لە بکوژان بچێتەوە
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

ئیئتلافی نەسڕ: داواکارین لە ئیدارەی ئەمیریکی بە بڕیاری لێخۆشبوون لە بکوژان بچێتەوە

ئیئتلافی نەسڕ سەرکۆنەی بڕیاری سەرۆکی ئەمریکی کە نزیکه لە کۆتایی هاتنی ویلایەتەکەی خۆی "دۆناڵد ترامپ" دەکات سەبارەت بە دەرکردنی لێخۆشبوون لە حوکمدراوان بە کوشتنی عیڕاقییه بێتاوانەکان لە رووداوی کوشتاری بلاک وۆتەری قێزەوەندا لە ساڵی ۲۰۰۳ ـدا، وداواکارین لە ئیدارەی ئەمریکی بڕیارەکەی  هەڵبوەشێنێتەوە وەکو پابەندبوونێک بە یاسا نێودەوڵەتییەکان، ووەکو پابەندبوونێک بە بنیادنانی پەیوەندی دادپەروەرانە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا.

و"ئیئتلافی نەسڕ" پێشوازی دەکات لە سەرکۆنەکردن و بەدواداچوونی حکومەتی عیڕاقی لەڕێگەی وەزارەتی دەرەوەی عیڕاقییەوە بۆ ئەم پرسە ترسناکە.

و"نەسڕ" جەختدەکاتەوە لەوەی کە مافی عیڕاقی بەسەر بکوژانەوە ماوەتەو، ودەبێت دامودەزگا پەیوەستەکانی دەوڵەت بەدواداچوون بکات بۆ ئەم پرسە بەشێوەیەک کە عەدالەت و دادپەروەری بەدەستبهێنێت بۆ عیڕاقییەکان.