چارەکى دووەمى ساڵى ٢٠١٩
هەڵوێستەکانمان

چارەکى دووەمى ساڵى ٢٠١٩

لە بەروارى ٢٣ ئایارەوە بۆ بەروارى ٢٥ حوزەیران

23ـى ئايارى 2019

ئیئتلافى نەسڕ: ئێمە دژى پشکپشکێنەین و پێگەکانى نەسڕیش دەخینە خزمەتى توانستە نیشتیمانییەکانەوە

ئیئتلافى نەسڕ رایدەگەیەنێت کە هەڵوێستى لە حکومەت پەیوەستە بە ئەدا و سەربەخۆیى و بڕیارەکان و تواناکانانى حکومەتەوە لە بەڕێوەبردنى وڵاتدا، پشکى ئیئتلافى نەسڕ لە حکومەتدا کاریگەرەى نابێت لەسەر بڕیارى ئیئتلافەکە چى ئەگەر ئۆپسزیۆنبوون بەرپا بکات یان لایەنگرى حوکم، چونکە ئیئتلافى نەسڕ روون بوو هەر لە سەرەتا رۆژانى پێکهینانى حکومەتەوە، ئەو رایگەیاند کە دژ بە بنەماى پشکپشکێنەیە کە کردەى وڵاتى ئیفلیجکردووە و هۆکاربوو بۆ قووتدانى وڵات بەشێوەیەکى حیزبى، ونەسڕ بەشداریکردنى رەتکردەوە لە حکومەتدا بەهۆى دژایەتیکردنى بۆ پشکپشکێنەى ئیتیکى و تایفى و حیزبى،  وئەو بە هیوا بوو کە حکومەتێکى سەربەخۆ لە توانستە نیشتیمانییەکان پێکبهێنرێت کە لە توانایدابێت خزمەت بە هاوڵاتیان بکات و لێهاتووانە وڵات بەڕێوە بەرێت بەشێوەیەکى پیشەیى و سەربەخۆییەکى نیشتیمانییەوە.

وسەبارەت بە پۆستى پلە تایبەتەکان و بریکارەکان کە لە ئێستادا قسەیان لەبارەوە دەکرێت، ئیئتلافى نەسڕ ئەمانەى خوارەوە رادەگەیەنێت:

  1. پێگەکانى خزمەت لە دەوڵەتدا جیاوازە لە پێگەکانى بەشداریکردن لە حکومەت، چونکە پێگەى خزمەتکردنى پیشەیى و ناسیاسیین.
  2. نەسڕ بنەماى پشکپشکێنەى ئیتیکى و تایفى و حیزبى رەتکردۆتەوە لە پێکهێنانى حومەتدا بۆیە هاوکات رەتیدەکاتەوە لە پلە تایبەتەکان و بریکارەکاندا.
  3. هەر پێگەیەک هەژمار کرا لەسەر ئیئتلافى نەسڕ لە دەوڵەتدا ئیئتلافەکە وەکو پشکێک بۆ نوخبە پیشەیى و نیشتیمانییەکان هەژمارى دەکات، وبۆ پڕکردنەوەیان کەسانێکى بۆ دەستنیشان دەکات لە توانستە نیشتیمانییەکان نەک حیزبییەکان.

 

---

 

3ـى حوزەيرانى 2019

عەبادى لەگەڵ گەلدا دەئاخڤێت وەک بەجێهێنانێک بۆ بەرپرسیارێتییە شەرعى و نیشتیمانییەکەى

بسم الله الرحمن الرحيم

(وقل إعملوا فسيرى الله عملكم ورسوله والمؤمنون)

خوشک وبرایان ئەندامانى دەعوە..

سەڵاوى خواتان لێ بێت..

نزیکین لە بەستنى کۆنگرەى داهاتووى حیزبى دەعوە، ولەنێو کەشى ئەم شەوە مەزنانەى مانگى رەمەزانى پیرۆزدا، خۆم بەناچار دەزانم کە لەگەڵتاندا بئاخڤێم وەک بەجێهێنانێکى بەرپرسیارێتییە شەرعى و نیشتیمانییەکانم:

1- دەعوە کەلپوورى فیکر و کار و قوربانیدان و ئامانجى باڵایە، ئەمانەت و بەرپرسیارێتییەکە کە پێویستى بە خۆنەویستى و سۆڵیدارێتیی و نوێبوونەوە هەیە بۆ بەردەوامبوونى لەسەر کاروانەکەى بۆ رابەرایەتیکردنى گۆڕانکارییە گەورەکان لە وڵاتە ئازیزەکەماندا لە سۆنگەى ئەو بەهایانەمانەوە کە باوەڕیان بە دادپەروەرى و چاکەکردنە لەسەر رێچکەى ئازادى و چاکسازیى و رووبەڕووبوونەوەى هەموو شێوەکانى گەندەڵى، رابەرایەتى کردنى گۆڕانکارییە گەورەکان واتا لێهاتوویی و دەستپێشخەرى گونجاوە لەگەڵ ئەرکەکانى بونیادنانى کۆمەڵگا و دەوڵەت و چاکسازیکردنیان.

2- حیزب -هەر حیزبێک بێت- ئامانج نییە، بەڵکو بریتییە لە نێوەندگرێکى سەرپەرشتیاریی سیاسی و ئامرازێکى گەیەنەرە کە ئامانج لێى رابەرایەتیکردنى گۆڕانکارییەکانە لە پەیکەرى کۆمەڵگا و دەوڵەتدا لە چوارچێوەى پڕۆژەى نیشتیمانى گۆڕانخوازدا، دەعوە کچۆڵەى خاک و مێژوو و نیشتیمانە، دەعوە هیچ ئامانجێکى نادیارى نییە، ودەعوە حیزبێکى تایفیى نییە یان حزبى دەسەڵات یان هێزێکى بەکرێگیراو بێت، وبەدڵنیاییشەوە سەکۆیەک نییە بۆ کەسەکان و بڵندگۆیەکیش نییە بۆ بەرژەوەندییەکان، ودەبێت واشى لێ نەیەت.

3- نرخى دەعەوە بە نرخى ئامانجە جوامێرەکانى دەپێوێنرێت هەروەها بە کەلەپوورە گەورەکەى لە خۆفیداکردنەدا و بە کەسایەتییە مەعنەوى و خاوەن پرەنسیپە سەربەخۆکانییەوە و بە ئاوێزانبوونى لەگەڵ بەرژەوەندیى و چاکەى میللەتدا، بەرژەوەندیى و چاکەى میللەت ئامانجێکى دەعەوە و نیشتمانپەروەرانەیە بەمەبەستى بەدەستهێنانى ئامانجەکانى میللەت و بەهاکانى و خواستەکانى بەشێوەیەکى دادپەروەر و پێکەوەژیانێکى چاکەخواز و خۆشگوزەران و سەروەر.

4- مێژوو کۆتایى نییە، وگۆڕانکاریش پێویستى بە پێداگریى و چاککردنەوە و نوێبوونەوەیەکى بەردەوام هەیە لە شێوازەکانى بیرکردنەوە و پلانەکانى کارکردندا. کاروان و پێگەیشتنى هەر حیزبێک بە پاڵپێوەنان بەدەست نایەت بەڵکو بەشێوەیەکى کەڵەکەبوو بەدەست دێت، وپێگەیشتنى مێژوویی سەیرورەیەکى پەیوەستە بە فیکر و ئەزموونى کردارییەوە لە چێوەى یەکانگیریى بەهاکان و ئامانجە چاوەڕوانکراوەکاندا.

5- هیچ ئەزموونێکى سیاسى کۆمەڵایەتى بەدەر لەهەڵە بوونى نییە، وئەوەى گرنگە پێداچوونەوە و چاککردنەوەیە، وئەوەى گرنگترە پێداگرییە لەسەر بەردەوامبوون بە هوشیارییەوە و لەڕێى پلاندانان و پابەندبوون بە بنەماى هاوکێشەکانى بەرپرسیارێتى و ئامادەسازى و دەستپاکى لە مامەڵەکردندا لەگەڵ نیشتیمانە ئازیزەکەمان و گەلە خاوەن قوربانییەکەماندا.

6- من داواکارم بە پێداچوونەوەیەکى دارایى و نوێبوونەوە لە گوتار و پەیکەردا، و هەنگاونان بەرەو چالاکبوون لەو دەستپێشخەرییانەى کە گونجاون لەگەڵ گۆڕانکارییەکانى وڵاتەکەماندا، هەروەها داواکارم بە بەردەوامبوون بەئیرادەیەکى هەرەوەزى هاوسازەوە. وپاڵپێوەنانى وزە و خوێنى نوێ بەرەو هەموو جومگەکانى دەعوە و بەدیاریکراویش جومگە رابەرایەتییەکانى، وبەم پێیەش وازهێنان و کشانەوەى خۆم رادەگەیەنم لە هەموو پێگە رابەرایەتییەکانى حیزب تەنیا وەکو دەعوەچییەک و سەربازێک دەمێنمەوە بۆ خزمەتکردنى کاروانەکە، وداواکارم بە نوێگەرى لە چێوەکانى رابەرایەتى و دووبارە بونیادنانەوەى پەیکەرى بەشێوەیەک کە گونجاو بێت لەگەڵ ئەزموونى رابردوو و ئاسۆکانى داهاتوودا بە خۆنەویستییەکى بەرزەوە.

7- دەعوە و هەموو هێزە نیشتیمانییە چاکەخوازەکانى تر داواکراوە لێیان بەهێزیى و سەرکەوتن و خۆشگوزەرانى بۆ عیڕاق و گەلەکەى بەدەست بێنن، وئەمەش بەرپرسیارێتى هەموومانە لەهەر پێگەیەکدا بین.

خوداى مەزن سەرکەوتووتان بکات بۆ کردنى هەموو چاکە و چاکسازییەک.. والسلام علیکم ورحمة الله برکاتە.

 

---

 

14ـى حوزەيرانى 2019

ئیئتلافى نەسڕ: داواکارین لە پەرلەمان رێنماییەکانى مەرجەعیەتى باڵاى ئاینى تەبەنا بکات.

ئیئتلافى نەسڕ بە سەرۆکایەتى دکتۆر حەیدەر عەبادى تەواوى پشتگیریی خۆى راگەیاند بۆ داواکارییەکانى مەرجەعییەتى ئاینى باڵا لە وتارى هەینیدا لە ١٤ـى حوزەیرانى ٢٠١٩، وداواى لە پەرلەمان کرد تەبەناى ئەو داواکارییانە بکات کە لە وتارەکەدا هاتووە لەپێناو زامنکردنى ئیدارەدانێکى درووست بۆ دەوڵەت.

وئیئتلافەکە لە بەیاننامەکەیدا رایگەیاند: "رێنماییەکانى ئەم هەینیەى مەرجەعییەتى باڵا هاوکات بوو لەگەڵ یادى دەرکردنى فەتواى جیهادى کیفائیدا بۆ بەرگریکردن لە عیباد و وڵات، ئەو فەتوا پیرۆزەى کە مێژوویەکى سەروەرانەى نەخشاند لە سەرکەوتن و سەرفرازیى".

وئیئتلافى نەسڕ ئاماژەیدا بەوەى مەقامى مەرجەعییەت جارێکى تر سیاقە باشترینەکانى دەستنیشانکرد بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دەوڵەتدا بەمەبەستى زامنکردنى ئیدارەکردنێکى ژیرانەى، وجەختیشیکردەوە لەسەر ئەوەى داواکردنى مەرجەعییەت بە نەفرینکردنى بەربەرەکانێ لەسەر پۆست و پێگە و پشکپشکێنەى بێزێنراو، کرۆکى دەستنیشانکردنەکەیە بۆ قەیرانى دەسەڵات کە کارکردنى دامودەزگاکانى دەوڵەتى ئیفلیجکردووە و دابەشیکردوە بۆ زۆنى سیاسى و حیزبى. بەردەوامى تەشەنەکردنى گەندەڵى لە دامودەزگاکانى دەوڵەتدا بەبێ گرتنەبەرى رێوشوێنى کاریگەر بۆ وەستاندنى، هەموو هەوڵەکانى بوژاندنەوەى دەوڵەت لەناو دەبات. هەروەها بەردەوامبوونى کارکردن بەو یاسایانەى کە ئیمتیازى نادادپەروەرانەى بەخشیوە بە توێژى دیاریکراو لەسەر حیسابى هەموو گەل بە بەربەرەکانێ دادەنرێت لەسەر حوکم و پێچەوانەى بنەماکانى دادپەروەرییە.

وئیئتلافى نەسڕ جەختیکردەوە لە پشتیوانى خۆى بۆ دەستنیشانکردنى سرووشتى واقیعەکە کە تێیدا ململانێ بەردەوامە لەسەر تاڵانیکردن و دەستکەوت و نانەوەى گرفتى ئەمنی و عەشایەرى کە ئەمەش هەل دەڕەخسێنێت بۆ تیرۆرى داعشى بۆ ئەنجامدانى هەڕەشە و هێرشەکانى بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی و پێویستى چاککردنى دۆخى ناوچە ناسەقامگیرەکان لەسەر بنەماى پیشەیى کە حورمەتى هاوڵاتى لەبەرچاو بگرێت و ژیانێکى پێ ببەخشێت کە تێیدا بتوانێت بە کەرامەت و سەربەرزییەوە بژێت و دەستدرێژى و پێشێلکردنى مافەکانى قەدەغە بکات، ئەمەش لەپێناو نەهێشتنى مەترسى گەڕانەوەى تیرۆر.

ئیئتلافى نەسڕ داوا دەکات لە هێزە پەرلەمانییەکان تەبەناى ئەم رێنماییانە بکەن کە دەچێتە خزمەتى دەوڵەت و مافى گەلەوە، وجەختیش دەکاتەوە لەوەى تەبەناکردن و کارکردن بەم رێنماییانە بەشێوەیەکى پەرلەمانى تاقیکردنەوەیەکە بۆ راستگۆیى ئەم هێزانە، چونکە ناتوانرێت دەوڵەت بونیادبنرێت بە دەسەڵاتگەلێکى لاوازەوە و بە هێزگەلێکى پشکپشکێنەخواز و گەندەڵیەکى جێنشین و بەربەرەکانێى بەرژەوندییەکانەوە لەسەر حیسابى بەرژەوەندییە سەرەکییەکانى گەل و دەوڵەت.

 

---

 

16ـى حوزەيرانى 2019

ئیئتلافى نەسڕ: گوتارى مەرجەعییەت پەرلەمان و حکومەتى تووشى ئاستەنگ کرد

ئیئتلافى نەسڕ جەختدەکاتەوە لەوەى کە گوتارى مەرجەعییەت حکومەت و پەرلەمان و ئەو هێزە سیاسیانەى کە ئەمڕۆ کاروبارى وڵات بەڕێوەدەبەن تووشى ئاستەنگى کردن

ودکتۆر مازن ئەلعقابى ئەندامى ئیئتلافى نەسڕ رایگەیاند: "مەرجەعییەت دووبارە خاڵى خستە سەر پیتەکان پەیوەست بە بونیادنان و ئیدارەدانى درووست بۆ دەوڵەت، وحکومەت و پەرلەمانى خستە بەرامبەر حەقیقەتى دۆخى وڵاتەکە و کێشەکانى و شێوازى بەڕێوەبردنەکەى، ودەبێت هەردووکیان دان بە شکستى خۆیان بنێن یان شێوازى مامەڵەکردنى خۆیان بگۆڕن لەگەڵ دۆسێیەکانى دەوڵەتدا و لەسەرو هەموویانەوە دۆسێیەى خزمەتى گشتى و کارگێڕیى و ئاسایش و خزمەتگوزارییەکان و سەروەرییە".

وئەلعقابى وتیشى: "کۆڵدان بۆ پشکپشکێنەى بێزێنراو و توندبوونەوەى بەربەرەکانێى بەرژەوەندخواز و لاوازى و پەرتەوازەبوونى مەکەزییەتى ئیدارەدانى دۆسێیە ئەمنى و خزمەتگوزارى و سەروەرییەکانى دەوڵەت، واقیعێکى مەترسیدارى هێنایە ئاراوە کە هەڕەشە دەکات لە دەستکەوتەکانى دەوڵەت و رووبەڕووى مەترسى فراوانى دەکاتەوە، ئەمەش لەنێو کەفوکوڵى ناوچەیەکى پڕ لە گرژیى و هەڵکشانى سیاسى و سەربازى. وبەرژەوەندییەکانى وڵات وا دەخوازێت کە دەستپێشخەرى چالاک بخرێتەڕوو و برەو بدرێت بە ئەداى بەڕێوەبردن بەشێوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ قەبارەى ئەو ئاستەنگە ناوخۆیى و دەرەکییانەدا کە عیڕاق رووبەڕوویان بووەتەوە".

 

---

 

16ـى حوزەيرانى 2019

نەسڕ دابەشکردن و پاوانکردنى پۆستە باڵاکان و پلە تایبەتەکان لەنێوان حیزبەکاندا رەتدەکاتەوە و داواکارە بە ئازادکردنیان لە پشکپشکێنە.

ئیئتلافى نەسڕ هەڵوێستى خۆى راگەیاند لەسەر ویستى هێز و حیزبە سیاسییەکان لە بەردەوامبوونیان لەسەر نەریتى پشکپشکێنە و پاوانکردنى پلە تایبەتەکاندا.

ودکتۆر مازن ئەلعقابى ئەندامى ئیئتلافەکە رایگەیاند کە دۆسێیەى بەڕێوەبەرە گشتییەکان و پلە تایبەتەکان زۆر گرنگە چونکە پەیوەستە بە بەڕێوەبردنى دامودەزگاکانى دەوڵەتەوە واتا پەیوەستە بە کاروبار و پێویستییەکانى گەلە بەخشندەکەمان، ودکتۆر مازن ئەمانەى لاى خوارەوەى روونکردەوە:

1- ئیئتلافى نەسڕ بەیاننامەیەکى دەرکرد لە بەروارى ١٦ـى حوزەیرانى ٢٠١٩ کە تێیدا هۆشدارى دابوو بە راى گشتى و هێزە سیاسییەکان لە یەکلاییکردنەوەى ئەم دۆسێیە بەشێوەى پشکپشکێنەى حیزبى بێزێنراو کە لە ئێستادا بەرپا دەکرێت، وداوایکرد بە بەکلاییکردنەوەى ئەم دۆسێیە بەپێى پێویستییە بابەتییەکان و مەرجە پیشەیى و نیشتیمانییەکان بەمەبەستى پاراستنى بونیادنانێکى درووست بۆ دامودەزگاکانى دەوڵەت.

2- هەڵوێستەکەى نەسڕ سەبارەت بەم دۆسیە ترسناکە پاڵپشتە بە هەڵوێستە نەگۆڕ و ئاشکراکەى لە رەتکردنەوەى بۆ پشکپشکێنەى بێزێنراو کە هەر لەسەر بنەماى ئەم هەڵوێستەشى بوو کاتێک کە بەشدارى نەکرد لە حکومەتدا، وهاوکات لەسەر بنەماى سپاردەکانى مەرجەعیەتى باڵای ئاینى سەبارەت بە رەتکردنەوەى کێبڕکێى حیزبى لەسەر پێگەکانى دەسەڵات، وهەروەها بەهۆى هوشداریدانى دیوانى چاودێرى دارایى، ولەبەر نەبوونى پێوەرى حکومی روون لە دانانى کەسەکان لە پۆستەکانى بەرپرسیارێتیدا، ولەبەر فشارى کات و ململانێى قەوارە سیاسییەکان بۆ دەستکەوتنى پشکەکانى خۆیان کە ئەمەش پێوەرە بابەتییەکان پێشێل دەکات و گرفتى تێدەخات، ولەبەر مەترسیدارى سفرکردنەوەى پۆستە باڵاکانى دەوڵەت و دووبارە بونیادنانەوە لەسەر بنەماى پشکپشکێنەى ئیتیکى و تایفى و حیزبى گشتگیر کە دووبارە دەوڵەت قووتدەدرێتەوە بەشێوەیەکى حیزبى.

3- نەسڕ داواکاربوو بە ئازادکردنى پۆستە باڵاکانى دەوڵەت لە پاوانى حیزبى، و واڵاکردنى لەبەرامبەر توانا پیشەیى و ونیشتیمانییەکاندا چونکە ئەم پۆستانە پێگەى خزمەتکردنى گشتیین نەک پێگەى سیاسیی هاوشێوەى حکومەت، وئیئتلافەکە دواتر بەشێوەیەکى پەرلەمانیش کارى لەسەر دەکات.

 

---  

 

17ـى حوزەيرانى 2019

نەسڕ جارێکى تر رەتکردنەوەى خۆى بۆ سیستەمى پشکپشکێنەى حیزبى دووپاتدەکاتەوە سەبارەت بە دۆسێیەى بەڕێوەبەرە گشتییەکان و پلە تایبەتەکان

ئیئتلافى نەسڕ هەڵوێستە راگەیندراوەکەى خۆى دووپات دەکاتەوە لە رەتکردنەوەى بۆ پشکپشکێنەى حیزبى بێزێنراو سەبارەت بە دۆسێیەى بەڕێوەبەرە گشتییەکان و پلە تایبەتەکان.

وئاشکراى دەکەین بۆ راى گشتى کە ئەنجومەنى وەزیران بەنیازە سبەى وەجبەى یەکەمى بەڕێوبەرە گشتییەکان بەرپا بکات بەمەبەستى بڕیاردان لەسەریان، ولێرەدا رەتکردنەوەى خۆمان دووپاتدەکەینەوە بۆ ئەو هەنگاوانەى کە رێخۆشکەرى دەکات بۆ پشکپشکێنە، وتەواوى بەرپرسیارێتییەکەى دەکەوێتە ئەستۆى ئەنجوومەنى وەزیران و هێزە سیاسییەکان.

یەکلایى کردنەوەى هەر دۆسێیەک بەپێى بنەماى پشکپشکێنە یاخیبوونە بەسەر بنەما درووستەکانى بونیادنانى دەوڵەت، وراسپاردەکانى مەرجەعییەتى باڵاى ئاینى، ومافى گەل و کەسە لێهاتووەکانى لە پێگەکانى خزمەتى گشتیدا.

ئیئتلافى نەسڕ پێشووتر و ئێستاش رەتکردنەوەى خۆى رادەگەیەنێت بۆ ئیدارەدان و یەکلایی کردنەوەى ئەم دۆسێیەیە بەم شێوەیەى ئێستا، وداواکارە کە پێوەرەکان بەرپابکرێن و پشتگیرى لە توانا نیشتییمانییەکان بکرێت بۆ پڕکردنەوەى پێگەکانى خزمەتکردن لە دەوڵەتدا وئێمە پشتگیری لە بڕیاردان دەکەین لەسەر پۆستەکان لەژێر رۆشنایى پێوەرە تەندرووستەکانى پیشەیى بوون.

 

---  

 

17ـى حوزيران 2019

نەسڕ هۆشدارى دەدات بە راى گشتى و هێزە سیاسییەکان لە یەکلایى کردنەوەى دۆسێیەى بەڕێوەبەرە گشتییەکان و پلە تایبەتەکان بەشێوەی پشکپشکێنەى بێزێنراو

ئیئتلافى نەسڕ هۆشدارى دەدات بە راى گشتى و هێزە سیاسییەکان لە یەکلایى کردنەوەى دۆسێیەى بەڕێوبەرە گشتییەکان و پلە تایبەتەکان بەشێوەى پشکپشکێنەى بێزێنراو کە لە ئێستادا بەرپاکراوە، وداواکارە بە هەڵپەساردنى یەکلایى کردنەوەى ئەم دۆسێیە تاوەکو تەواوبوونى مەرجە بابەتییەکان و مەرجە پیشەیى و نیشتیمانییەکان لە ئیدارەدان و کۆتایى پێهێنانیدا، لەپێناو پاراستنى بونیادنانێکى درووستى دامودەزگاکانى دەوڵەت.

ئیئتلافى نەسڕ ئەنجومەنى نوێنەران ئاگەدار دەکاتەوە بە لەبەرچاوگرتنى کۆمەڵیک کارلێک لە مامەڵەکردنیدا لەگەڵ ئەم دۆسێیە کە پەیوەستە بە بونیادى راپەڕاندنى کاروبارەکانى دەوڵەتەوە:

  1. راسپاردەکانى مەرجەعییەتى باڵاى ئاینى لە ١٤ـى حوزەیرانى ٢٠١٩ کە تێیدا پشکپشکێنەى بێزێنراو و بەربەرەکانێ لەسەر دەسەڵات و پۆستەکانى رەتکردبووەوە.
  2. ئەو ماوە کورتەى کە تا کۆتایى ئەم حوزەیرانە بەدەستەوە ماوە کیفایەت نییە بۆ یەکلایى کردنەوەى ئەم دۆسێیە بەشێوەیەکى درووست و ورد لەکاتێکدا میکانیزمى روونیش بەردەست نییە بۆ ئەم مەبەستە، وکورتبوونەوەى گفتوگۆکان بۆ تەنیا نێوان حیزبە باڵادەستەکان، وبەرپاکردنى سیاسەتەکانى خزمەت بە یەکترکردنى بەرژەوەندخواز.
  3. هۆشداریدانى دیوانى چاودێرى دارایى لەوەى کە دەوڵەت دەوەستێت لە کۆتایى مانگى حوزەیران لەڕووى یاساییەوە، بەمپێیەش ناتوانرێت ئەم دۆسێیە کۆتایى پێ بهێنرێت بەشێوەیەکى درووست بەم پەلەپەلە و لەژێر فشارى کات و دۆخەکەدا و ململانێى قەوارەکان لەسەر پشکەکانیان.

4 ـ حکومەت هیچ پێوەرێکى روونى رانەگەیاندووە دەربارەى میکانیزمە تایبەتەکان بە دەستنیشانکردنى بەڕیوەبەرە گشتییەکان و پلە تایبەتەکان بەشێوەیەک کە رێگە بدات بەوەى کەسانى لێهاتوو بمێننەوە وهاوکات رێگە بدات بە بەشدارییەکى راستەقینەى نوخبە و توانا نیشتیمانییەکان لە دەرەوەى حزبەکانەوە.

ئیئتلافى نەسڕ پێشوتر رەتکردنەوەى خۆى راگەیاندووە بۆ پکشپشکێنەى ئیتیکى و تایفى و حیزبى کە لە بوونیدا ناتوانرێت دەوڵەت و ئیدارەیەک بۆ حوکم بونیاد بنرێت، ولێرەدا دووبارە رەتکردنەوەى خۆى دووپات دەکاتەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دۆسێیە مەترسیدارە بە هەمان میکانیزمەکانى پێشوو و بەهەمان بەربەرەکانێى بەرژەوەندخواز لەسەر پۆستەکانى دەوڵەت.

مەترسیى ئەم دۆسێیە لەو سفرکردنەوەیەدایە بۆ پۆستە باڵاکانى دەوڵەت و بونیادنانى دەوڵەتێکى نوێ لەسەر بنەماى پێوەرى حیزبى بەرژەوەندخواز وەکو دووبارەکردنەوەیەک بۆ هەمان ئەو ئەزموونە هەڵانەى کە لە دواى ٢٠٠٣ ـوە بەرپاکران بەڵام ئەمجارەیان بە پشکپشکێنەى راستەوخۆ نەک بە وەکالەت وئەمەش مەترسیدارترە.

بانگەوازەکانى چاکسازیى و بونیادنانى درووست بۆ دامودەزگاکان پێویستى بە ئازادکردنى دەوڵەتە لە پشکپشکێنەى حیزبى، چونکە پێگەکانى خزمەتکردنى گشتى موڵکى هاوڵاتییەکانە بەپێى سیاق و پێوەرەکانى لێهاتوویى پیشەیى دوور لە پاوانى حیزبى بەرتەسک.

بەمپێیەش ئیئتلافى نەسڕ داواکارە بە هەڵپەساردنى یەکلایی کردنەوەى دۆسێیەى بەڕێوەبەرە گشتییەکان و پلە تایبەتەکانە تاوەکو تەواوبوونى مەرجەکان و پێوەرەکان بە کەسانى پیشەیى و سەربەخۆ دوور لە پشکپشکێنە و گەندەڵى، ودەستنیشانکردنى کەسانى لێهاتووى نیشتیمانى بۆ پڕکردنەوەى ئەم پۆستە هەستیارانە. ودەبێت پەرلەمان ئامادەسازى یاسایى بکات بۆ چارەسەرکردنى قەیرانى سفرکردنەوەى پێگەکان لەم مانگى حوزەیرانەى ئێستادا.

 

---  

 

25ـى حوزەيرانى 2019

نەسڕ پێشێلکردنى یاساى بوودجەى ئیتیحادى دەخاتە ئەستۆى حکومەت

ئیئتلافى نەسڕ تەواوى بەرپرسیارێتى پێشێلکردنى یاسایى بۆ یاساى بوودجەى ئیتیحادى دەخاتە ئەستۆى حکومەتى عیڕاقى سەبارەت بە پێنەدانى  داهاتەکانى نەوت بە دەسەڵاتە ئیتیحادییەکان لەلایەن هەرێمى کوردستانەوە.

مەرجى دەسەڵاتەکانى هەرێم لەبەرامبەر دانەوەى قەرزەکانى ئەوەیە کە داهاتەکانى نەوت تەسلیم بە خۆى بکرێت بەپێچەوانەى بڕیارەکانى دادگاى ئیتیحادى، ویاساى بوودجە کە لە بنەڕەتدا لە بەرژەوەندى خودى هەرێمدا بوو. 

وئیئتلافى نەسڕ جەختدەکاتەوە لەوەى سامانى نیشتیمانى و سەروەرى دەوڵەت و مافى گەل بە عەرەب و کورد و تورکمان و پێکهاتەکانى ترییەوە موڵکى دەسەڵاتە خۆجێیەکان و ناوەند نییە بۆ ئەوەى چیان دەوێت پێیان بکەن، ئەمەش پێچەوانەى بەرپرسیارێتیی و بەرژەوەندییە باڵاکانى گەل و دەوڵەتە.

وئیئتلافى نەسڕ رایدەگەیەنێت، کە بەردەوامبوون لە پێشێلکارییەکان وپاشەکشێ و لاوازى حکومەت پاڵ بە نەسڕەوە دەنێت بۆ راگەیاندنى تەواوى ئۆپسزیۆنبوونى خۆى بۆ حکومەت و داواى هەڵوەشاندنەوەى بکات و پێکهێنانى حکومەتێکى نوێ کە لە توانایدابێت ئەرکەکانى خۆى بەشێوەیەکى بەرپرسیارانە بەجێ بێنێت.