چارەکى یەکەمى ساڵى ٢٠١٩
هەڵوێستەکانمان

چارەکى یەکەمى ساڵى ٢٠١٩

لە بەروارى ٤ شوباتەو بۆ بەروارى ٢٣ ئازار

4ـى شووباتى 2019

بەیاننامەى دکتۆر حەیدەر عەبادى سەبارەت بە لێدوانەکانى سەرۆکى ئەمێرکا دۆناڵد ترامپ لەمەڕ بنکەى سەربازى ئەمێرکى لە عیڕاقدا

سەرۆک وەزیرانى عیڕاقى پێشوو و سەرۆکى ئیئتلافى نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادى رەتکردنەوەى خۆى رادەگەیەنێت بۆ لێدوانەکانى سەرۆکى ئەمێرکا دۆناڵد ترامپ، کە دوێنێ دەزگا راگەیاندنەکانى ئەمێرکا گواستیانەوە وەکو بەشێک لە لێدوانێکى بۆ کەناڵى سى بى ئێس ـى ئەمێرکی.

قسەکردن لەسەر بنکەى سەربازى ئەمێرکى و دەربارەى بەکارهێنانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەى وڵاتانى دراوسێ پێچەوانەى دەستوورى عیڕاقى و رێکەوتنەکانى نێوان عیڕاق و ویلایەتە یەکگرتووەکانە، کە رێککەوتن کراوە لەسەریان لە هەموو قۆناغەکانى بەشداریکردنى ئەمێرکا لە چێوەى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژ بە داعش، کە تێیدا عیڕاق حەریس بوو لەسەر ئەوەى کە دەبێت بەشداریکردنى ئەمێرکا لە چێوەى هێزەکانى هاوپەیمانانى نێودەوڵەتى بێت بەپێى سەروەریى عیڕاق بۆ پێویستییەکانى پشتیوانى لۆجستى و هەواڵگەرى و مەشقى سەربازی.

قسەکردن لەسەر بنکەى سەربازى ئەمێرکى لە عیڕاقدا بۆ ئامانجگەلێکى ئاڕاستەکراو، پەیوەندییەکان ئاڵۆز دەکات لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ و پەیوەندییەکان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان رووبەڕووى قەیرانى چاوەڕواننەکراو دەکاتەوە، وسەوەریى و سەربەخۆیى عیڕاق پێشێل دەکات. وجەختیش دەکەینەوە لەسەر ئەوەى کە دەبێت ئیدارەى ئەمێرکى چاو بە هەڵوێستەکەیدا بخشێنێتەوە سەبارەت بەم لێدوانانە کە پەیوەندییەکانى بەغداد و واشنتۆن تێکدەدات و کەشى نەرێنى ناپێویست دەخوڵقێنێت، وداواکارین لە حکومەتى عیڕاقى جەخت بکاتەوە لەسەر هەڵوێستە نەگۆڕەکەمان سەبارەت بە رێپێنەدان بە بەکارهێنانى خاکى عیڕاق دژ بە هەر دەوڵەتێکى دراوسێ لە هەر لایەنێکەوە بێت.

 

---


16ـى ئازارى 2019

دکتۆر عەبادى: تاوانى هەڵەبجە هێشتا شوێنەوارەکانى شایەتحاڵێکى زیندوون لەسەر کردارەکانى بەعس و هەمان میتۆدى کوشتنە کە لەلایەن چەتەکانى داعشەوە پەیڕەو دەکرێت

ئەمڕۆ رۆڵەکانى گەلەکەمان و جیهان بە ئازارێکى زۆرەوە یادى یەکێک لە تاوانەکانى رژێمى دیکتاتۆریى لەناوبراو دەکاتەوە کە تێیدا تاوانى هەڵبجەى ئەنجامدا و هەزارەها عیڕاقى لە کوردە بێتاوانەکان بوون بە قوربانى لە جینۆسایدێکى بەکۆمەڵدا بە چەکى کیمیاوى کە هێشتا ئاسەوارەکانى شایەتحاڵێکى زیندوون لەسەر ئەو کردارانەى کە بەعس دژ بە گەل ئەنجامیداون.

ئەم تاوانە پەڵەیەکى رەشە بە نێوچەوانى ئەنجامدەرەکانییەوە و ئەوەشى چەتەکانى داعشى تیرۆریست ئەنجامیدا درێژەى هەمان میتۆدى کوشتنە، کە بە ئیرادەى عیڕاقییەکان و یەکگرتووییان توانیمان سەرکەوتن بەسەریاندا بەدەست بێنین، وپێکەوە بەردەوام دەبین لە پێناو وڵاتەکەماندا وئێستا کاتى هاتووە کە ئامانجى بونیادنانى دەوڵەت و داخوازییەکانى گەل بەجێبێنین و هیچ هەڕەشەیەکى تر بۆ سەرمان نەهێڵین.

رەحمەت لە رۆحى ئەوانەى بوونە قوربانى دەستى رژێمى بەعسى گۆڕبەگۆڕ لە باکورەوە تا باشوور و بەتایبەتى کەسوکارەکانمان لە هەڵەبجە و یادکردنەوەى ئەم کارەساتە بەهێزتر و یەکگرتووترمان دەکات و بەردەوامیمان دەداتێ لە بەجێهێنانى بنەماکانى دادپەروەرى و مافدا.


---


23ـى ئازارى 2019

چەند خاڵێک لە وتارەکەى دکتۆر حەیدەر عەبادى کە پێشکەشیکرد لە کۆڕبەندى دووەمى عەرەبى ئەفریقى بۆ رووبەڕووبوونەوەى تیرۆر و توندڕەوى کە لە بەغداددا بەسترا

*ئیدانە و رەتکردنەوەى خۆم رادەگەیەنم بۆ بڕیارە ئەمێرکییەکە سەبارەت بە ددانپێدانانى بە سەروەریى ئیسرائیل بەسەر جۆلانى سوورى داگیرکراوەوە. بڕیارە ئەمێرکییەکە پێچەوانەى دادپەروەرى و بڕیارە نێودەوڵەتییەکانە و ناچێتە خزمەتى سەقامگیریی ناوچەکەوە چونکە پێچەوانەى یاساکانى شەرعییەتە.

 

* مانەوەى ناوچەکانى ململانێ و گرژى لە ناوچەکەدا، یان مامەڵەکردن لەگەڵیان لە دەرەوەى سیاقە شەرعییە نێودەوڵەتییەکان و بە بڕیارى پۆپۆڵیستى ئاشتى بونیاد نانرێت، وتوندڕەوەکان و کەسانى خاوەن ئەژیندا دەیقۆزنەوە بەمەبەستى تێکدانى سەقامگیریی و بڵاوکردنەوەى توندڕەوى و بەرپاکردنى تیرۆر لە ژێر ناونیشانى جیاوازدا.

 

* ناوچەکە بەرگەى شەپۆلى نوێى توندوتیژى ناگرێت بەهۆى سیاسەتە نادادپەروەرەکانەوە، ودەبێت سەنتەرە نێودەوڵەتییەکانى بڕیار بەرپرسیارێتى چەسپاندنى دادپەروەرى و پێکەوە ژیان بگرێتە ئەستۆ لەپێناو پاراستنى ئاسایش و ئاشتى نێودەوڵەتیدا. 

 

* ئێمە لەکاتى راگەیاندنى سەرکەوتنمان بەسەر داعشدا جەختمان کردەوە لەسەر ئەوەى ریشەکێشکردنى تیرۆر پێویستى بە کارێکى کامڵ هەیە لەڕووى سیاسى و ئەمنى و ئابوورى و کولتوریی و راگەیاندنەوە بەمەبەستى ریشەکێشکردنى تیرۆر لە ژێرخانەکەیەوە، وگەندەڵى و تیرۆر زادەى یەک مناڵدانێکن، ئەمەیان ئەوەى تر بەرهەم دێنێتەوە.

 

* نادادپەرەوەرى و پشکپشکێنەى تایفی و فەوزا و قووتدانى دەوڵەت لەلایەن گرووپەکانەوە پەناگە سرووشتییەکانى چەسپاندنى توندڕەوى و تیرۆرن چونکە زەمینە خۆش دەکات بۆ ژینگەیەکى سیاسى و کۆمەڵایەتى لێکدژ و دژبەیەک و لاواز و پێشێلکراو.

 

* دواى سەرکەوتن، پڕۆژەى نۆژەنکردنەوەى گشتگیرمان ئامادە کرد بۆ جێبەجێکردنیان پاش ئازادکردنى شارەکان، وئێستا کاتى هاتووە بۆ ئەوەى جێبەجێیان بکەین، و وڵاتەکە پێویستى بە حوکمێکى چالاک و کاریگەر و گورز وەشێنەرە دژ بە گەندەڵى و فەوزا وبڵاوبوونەوەى چەک بەمەبەستى زامنکردنى بونیادنانێکى درووستى دەوڵەت.

 

* ئەرکى رووبەڕووبوونەوەى تیرۆر کە بوو بە دیاردەیەکى نێودەوڵەتى، پێویستى بە قەڵغانى نێودەوڵەتى هەماهەنگ و کامڵ هەیە بەمەبەستى چاودێریکردنى فیکر و پەناگە و کۆمەکەکان و پەیوەندیکردن  بە گرووپە توندڕەوەکانەوە.