هەڵوێستەکانمان بۆ ساڵی ٢٠١٨
هەڵوێستەکانمان

هەڵوێستەکانمان بۆ ساڵی ٢٠١٨

لە بەروارى کانوونى یەکەمەوە بۆ بەروارى ٢٧ کانوونى یەکەمى ٢٠١٨

18ـى كانونى یەکەمى 2018

دکتۆر عەبادى جەختدەکاتەوە لەسەر گرنگى بڕیارى نیشتیمانى و رەتکردنەوەى فشارە دەرەکییەکان و هۆشدارى دەدات لە بەعەسکەرتاریەت کردنى کۆمەڵگا و کارکردن بۆ نەهێشتنى مافیاکانى ئابوورى

دکتۆر حەیدەر عەبادى جەختیکردەوە لەسەر گرنگى بڕیارى نیشتیمانى عیڕاقى و رەتکردنەوەى ویست و فشار و دەستتێوەردانە دەرەکییەکان وجەختیشیکردەوە لەوەى کە ئێمە لە پەیوەندیى باش و هاوسەنگداین لەگەڵ وڵاتاندا دوور لە دەستێوەردان لە کاروبارى عێراقدا

ئەمەش لەکاتى چاوپێکەوتنى بەڕێزیان هات لەگەڵ کۆمەڵێک راگەیاندنکار و لێکۆڵەردا لە ناوەندنى عیڕاقى بۆ گەشەپێدانى رۆژنامەوانى تێیدا دکتۆر عەبادى ئاماژەى کرد بە مەترسییەکانى ئەم دەستتێوەردانانە کە گەیشتووە بە ئاستێک ناتوانرێت بە دەنگى لە ئاستیادا هەڵبژێردرێت.

وئاماژەشى کرد بەبوونى ئاستەنگێکى تر، کە بەرجەستە دەبێت لە بەعەسکەرتاریەت کردنى کۆمەڵگا، وهاوڵاتیان هەست بە ئاسایش ناکەن لەبوونى هێزى چەکدراى نارێکخراودا، هەروەها لە بوونى چەک بە دەست کەسانێک کە سەر بە هێزە ئەمنییەکان نین و ئەمەش پێویستى بە رابەرایەتییەکى روونە.

ودکتۆر عەبادى باسى لەوە کرد کە ئاستەنگى سێیەم بەرجەستە دەبێت لە دۆسێیە ئابوورییەکەدا کە پێویستى بە بەردەوامبوونى چاکسازیی ئابوورى هەیە و نەهێشتنى مافیاکانى گەندەڵى و مافیاکانى ئابوورى.

ئەوەشى روونکردەوە کە سەقامگیربوونى ئاسایش لە وڵاتەکەدا نابێت پاشەکشێ بکات چونکە هەر گرفتێک لەلایەنى ئەمنیدا رووبدات ناتوانرێت بە ئاسانى چاک بکرێتەوە.

ودکتۆر عەبادى هیواى خواست کە حکومەت سەربکەوێت و پشتیوانى دەبین لە هەمانکاتدا هەڵیدەسەنگێنین لەپێناوى بەرژەوەندى وڵات و هاوڵاتیاندا.

وئامادەبووان دەستخۆشیان کرد لەو دەستکەوتانەى کە لە ماوەى حکومەتەکەى دکتۆر عەبادیدا بەدەستهێنران کە خۆى دەبینێتەوە لە سەرکەوتن بەسەر چەتەکانى داعشى ترۆریست و یەکخستنەوەى وڵات و کۆتایى هێنان بە تایفەگەرى و سەرکەوتن لە دۆسێیەى پەیوەندییە دەرەکییەکان و بەرنامەى چاکسازیی و سەقامگیریی ئەمنى و دەستکەوەتەکانى تردا، ودەبێت حکومەتى ئێستا ئەم دەستکەوتانە بپارێزێت و بەفێڕۆى نەدات و دەستکەوتى نوێ پێشکەش بە هاوڵاتیان بکات.

 

---

 

27ـى كانونى یەکەمى 2018

عەبادى: شێوازى سەردانەکەى سەرۆکى ئەمێرکى بۆ عیڕاق ناگونجێت لەگەڵ ئەتەکێتە دیپلۆماتییەکاندا و پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانى خاوەن سەروەریى

دکتۆر حەیدەر عەبادى سەرۆکى ئیئتلافى نەسڕ شێوازى سەردانییەکەى سەرۆکى ئەمێرکى رەتکردەوە کە وەسفیکرد بەوەى نەگونجاوە لەگەڵ ئەتەکێتە دیپلۆماتییەکاندا و پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانى خاوەن سەروەریی.

ئەو دەستکەوت و سەرکەوتنانەى کە عیڕاق و گەل و جەنگاوەرە قارەمانەکانى بەدەستیان هێنا هەمیشە دەمێنێتەوە وەکو شوێنەوارێکى گەورە کە هەموو جیهانى تووشى سەرسامى کرد و لەرێگەیەوە عیڕاق پێگەى خۆى سەپاند لە ناوچەکە و جیهاندا و ناکرێت بگەڕێنرێتە دواوە.

وئاماژە دەکەین بەوەى کە مامەڵەکردن لەگەڵ عیڕاق و سەروەرییەکەى بەم شێوازە زیان دەگەیەنێت بە پەیوەندییەکانى عیڕاق و ئەمێرکا و دەبێت وڵاتە هەرێمییەکان و جیهان ئەوە بزانن کە عیڕاقێکى بەهێز و خاوەن سەروەریى دەچێتە خزمەتى بەرژەوەندییەکانى ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و جیهانەوە، وبەرژەوەندییەکە وا دەخوازێت کە پشتیوانى عیڕاق بکرێت بەمەبەستى پتەوکردنى یەکپارچەیى و ئاسایش و خۆشگوزەرانى و سەروەرییەکەى.