"ئیئتلافی نەسڕ" وەکو کەیانێکی سیاسی رەتدیەکاتەوە بەنیازی لێپرسینەوە و ئیستیجوابکردن بێت لە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێز موستەفا کازمی، وپێیوایە کە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی تەواوی فراکسیۆنەکان مافی خۆیانە کە مومارەسی حەقە دەستوورییەکانی خۆیان بکەن لە دەستنیشانکردنی هۆکارەکانی بانگێشتکردن و لێپرسینەوە بۆ هەر بەرپرسێکی جێبەجێکار پەیوەست بە ئەدای ئەو بەرپرسە بەپێی پێوەری درووست.
وهاوکات "نەسڕ" جەختدەکاتەوە لەوەی کە تێبینی زۆری هەیە دەربارەی ئەدای حکومەت و مامەڵەکردنی لەگەڵ دۆسێیەکانی دەوڵەت و هاوڵاتیاندا.