چالاکییەکانی نەسڕ

ئیئتلافی نەسڕ نووسینگەیەکی خۆی لە پارێزگای ئەنباردا دەکاتەوە

ئیئتلافی نەسڕ نووسینگەیەکی خۆی لە ئەنبار/لقی ناوچەی رۆژئاوادا دەکاتەوە، وەکو تەواوکەرێک بۆ ئەو زنجیرە نووسینگانەی کە لە ماوەی پێشوودا لە پارێزگاکەدا کراونەتەوە کە بە نووسینگەی روومادی دەستیپێکرد و دوابەدوای نووسینگەی فەلووجەیش دامەزرا.

مەراسیمی کردنەوەکە کە بە سەرپەرشتی دکتۆر عومەر ئەلحاج بەڕێوەبەری نووسینگەکانی ئیئتلافی نەسڕ رێکخرابوو، بەئامادەبوونی بەڕێز قایممەقامی شارۆچکەی حەدیسە و هەروەها کۆمەڵێک لە بەڕێوەبەرانی یەکە ئیدارییەکان و بەڕێوەبەرایەتییە خزمەتگوزارییەکان بەڕێوەچوو.

ولە لێدوانێکدا ئەلحاج رایگەیاند کە دکتۆر حەیدەر ئەلعەبادی دەستگرتوو و پابەندە بەوەی پەیوەندی بەردەوام بوونی هەبێت لەگەڵ رۆڵەکانی ناوچەکانی غەربییە/رۆژئاوا و گوێگرتن بۆ خەمەکانیان و بەشداریکردن لە پرسە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانیاندا، بە وەبیرهێنانەوەی بۆ هەڵوێستە قارەمان و شەرەفمەندانەکانی دانیشتووانی حەدیسە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا.

لەلای خۆیەوە شێخ عەبدوڵا ئەلجغێفی بەڕێوەبەری نووسینگەی ئیئتلافەکە لە ناوچەی رۆژئاوادا تەواوی ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ خزمەتکردنی دانیشتووانی ناوچەکە و دۆزینەوەی بازنەیەکی پەیوەستکەر لەنێوانیان و نێوان حکومەتی مەرکەزی و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو لەمپەرانەی کە لە قەزاکاندا بڵاوبوونەتەوە.