"ئیئتلافی نەسڕ" رەتکردنەوەی خۆی بۆ هەر جۆرە پێکدادانێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی رەتدەکاتەوە کە هیچ خزمەتێکمان پێناگەیەنێت، هەروەها رشتنی خوێنی بەریی و بێگوناهـ یان هەر جۆرە کارێکی تێکدەرانە کە ببێتە مایەی تێکدانی کۆی سەقامگیری کۆمەڵایەتی و ئەمنی.
وئیئتلافەکە هۆشداری دەدات لە کێشانی شەقام بەرەو جەنگێکی سیاسی کە یەکڕیزی و ئاشتی کۆمەڵایەتی بخاتە ژێر مەترسییەوە.
وئیئتلافی "نەسڕ" جەختدەکاتەوە لەسەر مافی خۆپیشاندانی ئاشتییانە، وجەختیشدەکاتەوە لەسەر مافی هەموو هێز و توێژە سیاسییەکان لە گوزارشتکردن لە دیدگا و پڕۆژەکانیان بەبێ سەپاندنی هیچ جۆرە ئیرادەیەکی دیاریکراو بەسەریاندا، و"نەسڕ" داواکاری پەنابردنە بۆ پرۆسەیەکی هەڵبژاردنی پاک و دادپەروەر کە دەرەنجامی راستگۆ و دادپەروەرانە دەربهاوێت بۆ بونیادنانی پێکهاتەیەکی حکومڕانی نیشتیمانی لە توانایدابێت وڵات دەربێنێت لە قەیرانەکانی.
و "نەسڕ" داواکارە لە حکومەت بە ئەرکەکانی خۆی هەستێت بۆ پاراستنی گیان و ماڵ، ودابینکردنی ئاسایش و جێبەجێکردنی دادپەروەری.