ئیئتلافی نەسڕ: لیدوانەکانی بەرزانی هەوڵێکە بۆ تێکەڵکردنی کاغەزەکان
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

ئیئتلافی نەسڕ: لیدوانەکانی بەرزانی هەوڵێکە بۆ تێکەڵکردنی کاغەزەکان

"ئیئتلافی نەسڕ" تەواوی ئەو لێدوانانەی کە گوایە لەلایەن بەڕێز مەسعوود بەرزانییەوە دراون رەتدەکاتەوە و بە نادرووستی دەزانێت، لەمەڕ شاندی عیڕاقی ئیتیحادی سەبارەت بە دیاریکردنی هێڵی بەرکەوتنی نێوان هێزە عیڕاقییەکان و هێزی پێشمەرگە لە ساڵی ۲۰۱۷ـدا، وئیئتلافەکە جەختدەکاتەوە لە نادرووستی ئەو پڕوپاگەندانەی کە باس لە بوونی کەسانی ناعیڕاقی دەکات لە دانووستانەکاندا، وپێی وایە ئەمە شێواندنی راستییە مێژووییەکانە، وشێواندنی سەروەری حکومەتی عیڕاقییە، وهەوڵێکە بۆ تێکەڵکردنی کاغەزەکان.

دیکۆمێنتەکان ئەوە پشتڕاستدەکەنەوە کە شاندی دانوستانکاری ئەو کاتی حکومەتی عیڕاقی پێکهاتبوو تەنیا لە: <<فەریقی ئەول روکن عوسمان غانمی سوپا سالار، وفەریق روکن سەعەد عەلاق سەرۆکی هەواڵگری سەربازی، وفەریق روکن مەناف تمیمی جێگری فەرماندەی دەزگای دژەتیرۆر>> کە ئەمانە ئێستاش لە ژیاندان، وخاوەنی پێگەی خۆیانن لە دەوڵەتدا و دەتوانن پرسیاران لێ بکەن.

وجەختیشدەکەینەوە: کە هۆکاری سەرەکی دژایەتیکردنی عەبادی و کارکردن بۆ لادانی لە ئێستا و رابردوودا، بەهۆی ئەو پەیڕەوە نیشتیمانپەروەرەوەیەتی کە گرتوێتییە بەر، هەروەها بەهۆی پاراستنی سەروەریی ویەکپارچەیی وڵات بەبێ هیچ لاسەنگبوونێک بۆ هیچ لایەنێکی دیاریکراو، هاوکات بەهۆی ئەوەی کە بەدرێژایی حکومڕانییەکەی، وسەرباری ئەو شەڕ و ئاستەنگە ئاڵۆزانەی کە رووبەڕوویان بویەوە لەپێناو لەناوبردنی تیرۆر و پاراستنی یەکپارچەیی وڵات و بەدەستهێنانی سەقامگیری ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئەمنی، عەبادی بەهەموو شێوەیەک هەوڵیدا قەیرانی <<ریفراندۆم>> بەرۆحێکی ئاشتیخوازانە و سۆلیدار و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و نەڕشتنی خوێن چارەسەر بکات، بەڵام دەبێت ئەوەش بزانین کە عەبادی ئامادە نەبوو دەستبەرداری ئەرکە دەستووری و نیشتیمانییەکانی خۆی بێت لەژێر فشاری هەردۆخێکدا بوبێت، بۆیە بەشێوەیەکی حەکیمانە خوێنی عیڕاقییەکان و یەکپارچەیی دەوڵەت و پێکەوە ژیانی دادپەروەرانەی پاراست، وبەشێوەیەکی خۆڕاگرانە پابەندی فەرزەکانی سەروەریی دەوڵەت بوو لە بڕیار و سیاسەتەکانیدا دوور لە هەر جۆرە سایە و پاشکۆیەتیەک یان لاسەنگبوونەوە بۆ لایەنێکی هەرێمی و نێودەوڵەتی دیاریکراو.