لە ژێر چاودێری دکتۆر حەیدەر عەبادیدا، ئیئتلافی نەسڕ کۆتایی هێنا بە خولێکی تۆپی پێ لە بەری چەپی شاری موسڵدا کە بەبۆنەی ساڵیادی ئازادکردنی پارێزگاکە لە چنگی چەتە تیرۆریستەکانی داعش و وەکو یادکردنەوەیەکی رۆحی پاکی شەهیدان دەستیپێکردبوو.
خولەکە کە بە سەرپەرشتی و چاودێرکردنی بەڕێوەبەری نووسینگەی نەسڕ بەڕێز مەجید راشد بەڕێوەچوو، کۆمەڵێک یاری لەخۆ گرت کە زۆرترین تیپی میللی موسڵ تێیدا بەشداربوون ئەمەش وەکو دەستپێشخەرییەک بۆ پاڵپشتیکردنی جوڵانەوەی وەرزشی.