بە سپۆنسەری دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئیئتلافی نەسڕ خولێکی تۆپی پێ لە بەری چەپی موسڵدا رێکدەخات بەبۆنەی ساڵیادی ئازادکردنی پارێزگاکە لە دەست چەتەکانی داعشی تیرۆریست و بۆ یادکردنەوەی رۆحی شەهیدان.
خولەکە کە بە سەرپەرشتی و چاودێرکردنی بەڕێوەبەری نووسینگەی نەسڕ بەڕێز مەجید راشد بەڕێوەچوو، کۆمەڵێک یاری لەخۆ گرت کە زۆرترین تیپی میللی موسڵی تێیدا بەشداربوون ئەمەش وەکو دەستپێشخەرییەک بۆ پشتیوانیکردنی جوڵانەوەی وەرزشی لەلایەن نووسینگەی ئیئتلافی نەسڕ و ئەندامەکانییەوە لە پارێزگاکەدا.