ئیئتلافی نەسڕ: داواکاری لێکۆڵینەوەیەکی دادپەروەرین لە تاوانەکەی فەرحاتییە و کۆتاییهێنان بە تەوزیفکردنی سیاسی
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

ئیئتلافی نەسڕ: داواکاری لێکۆڵینەوەیەکی دادپەروەرین لە تاوانەکەی فەرحاتییە و کۆتاییهێنان بە تەوزیفکردنی سیاسی

لە کاتێکدا "ئیئتلافی نەسڕ" سەرکۆنەی ئەو تاوانە جەرگبڕە دەکات کە لە ناحیەی فەرحاتییەی پارێزگای سەلاحەدیندا روویدا، هاوکات داواکاری لێکۆڵینەوەیەکی دادپەروەرانەیە بۆ ئاشکراکردنی تاوانباران و تەسلیمکردنیان بە دادگا، لەپێناو بەجێهێنانی عەدالەت و بەرگریکردن لە گەل و چەسپاندنی سەروەریی دەوڵەت.

هەروەها "ئیئتلافی نەسڕ" جەختدەکاتەوە لەوەی گەمارۆدانی تیرۆری داعشی و تایفەگەری قێزەوەن و لەدەستدەرچوونی چەک و فەوزای سیاقەکانەوە بەدەست نایەت بەبێ هاوئاهەنگی نێوان سەروەریی یاسا و هوشیاری گەل و یەکڕیزی نیشتیمانی لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و فیتنەکان، دوور لە هەوڵەکانی تێکەڵکردنی کاغەزەکان و تەوزیفکردنی سیاسی و هەڵبژاردن.

هاوکات "ئیئتلافی نەسڕ" داواکارە لە حکومەت چاوبخشێنێتەوە بە پلانە ئەمنییەکانی شارەکان و ئەو هێزانەی کە پاراستنی ناوچەکانیان لە ئەستۆدایە و وەگەڕخستنی هەوڵی هەواڵگری و دەستپێشخەری لە لێدانی تیرۆر و پاڵپشتیکردنی بە پلانێکی ئەمنی لەبار و بەشداریپێکردنی چالاکییە کۆمەڵایەتییە خۆچێیەکان لەگەڵ دەزگاکانی دەوڵەتدا بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئاسایش کۆمەڵایەتی وڵات.