ئیئتلافی نەسڕ: هێرشکردن بۆ سەر بارەگا و موڵکی گشتی و تایبەت رەتدەکەینەوە، وبانگەواز دەکەین بۆ یەکڕیزیی نیشتیمانی
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

ئیئتلافی نەسڕ: هێرشکردن بۆ سەر بارەگا و موڵکی گشتی و تایبەت رەتدەکەینەوە، وبانگەواز دەکەین بۆ یەکڕیزیی نیشتیمانی

ئیئتلافی نەسڕ جەختدەکاتەوە لە رەتکردنەوەی خۆی بۆ هێرشکردنە سەر بارەگا و موڵکە گشتی و تایبەتەکان لە بەغدادی پایتەخەت و شوێنەکانی تردا، وسەرکۆنەی سیاسەتی سووتاندنی ئاڵاکان دەکات، هەروەها هەر جۆرە ئاڵۆزییەک کە ببێت بەهۆکاری لاوازبوونی یەکڕیزیی نیشتیمانی، وئیئتلافەکە داواکارە لە حکومەت بە ئەرکەکانی خۆی هەڵسێت بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی و سەپاندنی سەروەریی دەوڵەت.

هەروەها ئیئتلافەکە پێی وایە، حەشدی شەعبی و پێشمەرگە هاوشانی یەکتر جەنگان دژ بە تیرۆر بەهاوشێوەی رشتەکانی تری هێزە چەکدارەکانمان، وهیچ ژیرییەکی تێدا نییە تۆی دژایەتی لەنێوانیاندا بڕوێنرێت، یان تەوزیفکردنیان بۆ ئەژیندای سیاسی و هەڵبژاردن. و"نەسڕ" داواکارە لە هەموو ئاستە سیاسییەکان ئاگەداری ئەوە بن کە لێدوانی نابەرپرسانە نەدەن ، یان ئەنجامدانی کردەگەلێک کە پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و یەکڕیزی نیشتیمانی جێلەق بکات، بەتایبەتی لەم دۆخەدا کە وڵاتەکە رووبەڕووی ئاڵەنگاری چارەنووسساز دەبێتەوە.