عەبادی: پاشای کوەیت کەسایەتییەکی جیاواز بوو لە سەرکردایەتی و کارگێڕی سیاسی و دیپلۆماتیدا
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

عەبادی: پاشای کوەیت کەسایەتییەکی جیاواز بوو لە سەرکردایەتی و کارگێڕی سیاسی و دیپلۆماتیدا

بە پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاوەن شکۆ پاشا شێخ سەباح ئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح پێگەیشت رەحمەتی خودای لێ بێت.

خوالێخۆشبوو کەسایەتییەکی جیاواز بوو لە سەرکردایەتی و کارگێڕی سیاسی و دیپلۆماتیدا لە هەردوو جیهانی عەرەبی و ئیسلامی لەم شەش دەیەیەی کۆتاییدا.

بۆیە تەواوی هاوخەمی خۆمان پێشکەش بە دەوڵەتی کوەیتی دراوسێمان دەکەین، وهیوادارین کە بەردەوامبێت لە سەر رێڕەوی پێشکەوتن و بونیادنان و پێشەنگی لە هەموو بوارەکاندا.