ئیئتلافی نەسڕ داخوازی بەرەنگاربوونەوەیەکی ئەکتیڤترە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

ئیئتلافی نەسڕ داخوازی بەرەنگاربوونەوەیەکی ئەکتیڤترە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا

"ئیئتلافی نەسڕ" پرسە وسەرەخۆشی خۆی رادەگەیەنێت بەبۆنەی شەهیدبوونی عەمید روکن عەلی حەمید فەرماندەی لیوای ٥۹، کە بەهۆی پەلامارێکی تیرۆرستییەوە گیانی لەدەستدا لە ناوچەی تاڕمییە، وداواکارە لە حکومەت ئەکتیڤتر بێت لە ریشەکێشکردنی شانە تیرۆریستییەکاندا.

وئایات ئەلموزەفەر وتەبێژی ئیئتلافی نەسڕ راگەیاند: "لەکاتێکدا ئێمە سەرەخۆشی لە خۆمان و گەل دەکەین بەهۆی کۆچی شەهیدەکانمانەوە، هاوکات پێمانوایە ئەو دۆخە ئەمنیەی کە ئێستا تێیکەوتووین هۆکارەکەی خراپی ئیدارەدانی حکومەتی پێشووە، وپێویستە حکومەتی ئێستا گرنگییەکی تایبەت بدات بە کەیسی تیرۆر، وهەوڵە هەواڵگرییەکان زیاتر بکەن و هاوکات سۆراخێکی مەیدانی زیاتریش بەمەبەستی ریشەکێشکردنی شانە نستووەکانی داعش". وئەلمزەفەر جەتیشیکردەوە: پێشەنگی ئەرکەکانی حکومەت رێکخستنی ئەدای کەیسی ئەمنییە بۆ زامنکردنی سەقامیری وڵات و ئاسایشەکەی.