ئیئتلافی نەسڕ: پشتیوانی لە رێوشوێنەکانی کازمی دەکەین و داواکارین لێی کە ڕێوشوێنکان گشتگیر بگرێنەوە
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

ئیئتلافی نەسڕ: پشتیوانی لە رێوشوێنەکانی کازمی دەکەین و داواکارین لێی کە ڕێوشوێنکان گشتگیر بگرێنەوە

"ئیئتلافی نەسڕ" پشتگیریی لە رێوشوێنەکانی حکومەتەکەی کازمی دەکات کە ئامانجی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەتە لەسەر هەندێک مەرزی و شکانی و دەریایی، ولە هەمانکاتدا داواکارە بە گشتاندنی ئەو رێوشوێنانە بەسەر هەموو دەروازەکانی دەوڵەت و دەرچە وشکانی و دەریایی و ئاسمانییەکانی بە هەمان رێکار بەمەبەستی زامنکردنی گەیشتنی دەسەڵات و سەروەریی دەوڵەت بۆ هەموو دەرچەکانی لە باکوورەوە تا باشووریی.

و"ئیئتلافی نەسڕ" جەختدەکاتەوە و پێداگرە لەسەر سەروەریی دەوڵەت و پارچەپارچە نەبوونی، و دەبێت دەسەڵاتە فیدڕاڵییەکان مومارەسەی دەسەڵاتە دەستوورییەکانی بکات لەسەر هەموو پانتاییەکانی دەوڵەتدا، بەمبەستی پاراستنی یەکپارچەیی وسەروەرییەکەی لە فەوزا و یاخیبوون و هاوکات لە ناموو بوون.