خوێندکاران ولاوانی نەسڕ کۆبوونەوەی دەوری خۆی دەبەستێت
چالاکییەکانی نەسڕ

خوێندکاران ولاوانی نەسڕ کۆبوونەوەی دەوری خۆی دەبەستێت

دەستەی بەڕێوەبەری خوێندکاران ولاوانی نەسڕ دوێنێ لە بارەگای سەرەکی خۆیدا کۆبوونەوەیەکی بەست، کۆبوونەوەکە لە میحوەری رێکخستنەوە، تاوتوێی ئەو پرسانەی کرد کە لەسەر بنەمای کۆبوونەوەکانی تر جێبەجێکراون، وهەریەک لە خاتوو ئایات ئەلموزەفەر و دکتۆر موشتاق ئەلبەیاتی بە نۆرە بابەتەکانیان پێشکەشکرد.

و لە میحوەری سیاسی کۆبوونەوەکەش، مامۆستا حسێن ئەلعادلی راوێژکاری دکتۆر حەیدەر ئەلعەبادی باسی لە فەلسەفەی سیاسی نەسڕ کرد وگرنگی رێکخستن لە پڕۆژەکەیدا. هەروەها ئەلعادلی جەختیکردەوە لەسەر گرنگی کەیسی خوێندکاران ولاوان چونکە ئەو دەنگەیە کە گوزارشت لە ئاسۆکانی نەسڕ دەکات.
وکۆتا ساتی کۆبوونەوەکەش تەرخان کرا بۆ خستنەڕووی پرسیار وبۆچوونەکانی ئەندامانی بەڕێوەبەری خوێندکاران ولاوان.
شایەنی باسە خوێندکاران ولاوانی نەسڕ، یەکێکە لە رێکخستنەکانی ئیئتلافی نەسڕ، بەشێوەی ئەلیکتۆرنی بەردەوام کۆبوونەوە دەبەستێت بەمەبەستی پتەوکردنی رۆحی سۆڵیدارێتی ویەکخستنی دید وبۆچوونەکان.