تیمی خۆبەخشی خوێندکاران و گەنجانی نەسڕ(کە یەکێکە لە پێکهاتەکانی قەوارەی ئیئتلافی نەسڕە بە سەرۆکایەتی دکتۆر حەیدەر عەبادی) بەیانی رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ۱۲-۳-۲۰۲۰ هەستان بە رێکخستنی هەڵمەتێکی دەرمانڕشتنی کۆمەڵێک دەزگا و بینا لە بەغدای پایتەخەت.
هەڵمەتەکە لە کۆلیژی یاسا و زانستە سیاسییەکانەوە لە زانکۆی عیڕاقییەوە دەستی پێکرد، تیمەکە کۆی بەشەکانی نێو زانکۆکەیان دەرمانڕێژ کرد هەر لە بینای راگەراییەتی کۆلێژەوە تا وەکو هوڵی خوێندنەکان و تاقیگەکان و تەوالێتەکانی زانکۆکە.
هەروەها ئەم هەڵمەتە ناوچەی دۆرە/ لە دیوی کەرخی بەغدادیشی گرتەوە، و تێیدا پاککەرەوە و دەمامک و دەستکێش بەسەر خەڵکەکەدا دابەش کرا.
شایەنی باسە ئەم هەڵمەتە بەشێکە لە زنجرەیەک هەڵمەتی تر کە خوێندکاران و گەنجانی نەسڕ هەڵدەستێت بە رێکخستنی بە ئامانجی یارمەتیدان لە خۆپاراستن لە پەتای کۆرۆنا و هۆشیارکردنەوەی خەڵکی لە چۆنێتی رووبەڕووبوونەوەی ڤایڕۆسەکە.