نەسڕ دەستدەکات بە هەڵمەتێک بۆ دابەشکردنی سەبەتەیەک لە تەواوی خۆراکە پێویستەکان
چالاکییەکانی نەسڕ

نەسڕ دەستدەکات بە هەڵمەتێک بۆ دابەشکردنی سەبەتەیەک لە تەواوی خۆراکە پێویستەکان

تیمی خۆبەخشی خوێندکاران و لاوانی نەسڕ دەستیکرد بە دابەشکردنی سەبەتەی تەواوی خۆراکە پێویستەکان بەسەر خێزانە کەمدەرامەت و هەژارەکاندا کە لە گەڕەکە تەجاوز و هەڕەمەکێکانی بەغدادا نیشتەجێن، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ئەو قەیرانە تەندرووستیەدا کە کۆمەڵێک ڕێوشوێنی قەدەغەکردن و سنووردارکردنی هاتووچۆی سەپاند و کاریگەری خراپی هەبوو لەسەر بژێوی خاوەن داهاتە سنووردارە رۆژانەییەکان.

"ئایات ئەلموزەفەر" بەڕێوەبەری خوێندکاران و لاوان لە رەوتی نەسڕی نیشتیمانی ئاماژەی دا بەوەی ئەم دەستپێشخەرییە کە هەڵگری درووشمی "بە سۆلیدارێتیی سەردەکەوین"ـیە، دوێنێ سێشەممە دەستیپێکردوە، و هەڵمەتەکە بەشێکە لە هەڵمەتی تری فراوان کە هەموو پارێزگاکانی تری عیڕاقی دەگرێتەوە بە شێوەیەکی زنجیرەیی.