ئیئتلافی نەسڕ: بژاردەی  چاپکردنی دراو  وێرانکردنی ئابوورییە و دەبێت پەرلەمان لێپێچینەوە لە حکومەت بکات
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

ئیئتلافی نەسڕ: بژاردەی چاپکردنی دراو وێرانکردنی ئابوورییە و دەبێت پەرلەمان لێپێچینەوە لە حکومەت بکات

"عەلی ئەلسنێد" ئەندامی ئیئتلافی نەسڕ جەختی لەوە کردەوە: ئەو بژاردانەی کە رۆژی هەینی سەرۆکی شانەی بەدواداچوون لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران ئاشکرای کرد بەمەبستی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانە ئابوورییەکە، بژاردەی وێرانەکەر و کارەساتاویین بۆ ئاسایشی دارایی و ئابووریی و کۆمەڵایەتی دەوڵەت، و داوای لە پەرلەمان کرد لێپێچینەوە بکات لەگەڵ حکومەتی ئێستادا بەهۆی ئەو سیاسەتە خەرجییە ملهوڕەیەوە، و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لە بەڕێوەبردنی بەرژەوەندی گشتیدا.

ئەلسنێد ئاماژەیشیدا: حکومەتی ئێستا میراتگری بڕە پارەیەکی زیاد لە پێویست بوو لە حکومەتی عەبادییەوە، ئەو حکومەتەی پێشوو کە جەنگەکانی ئازادکردن و یەکخستنەوەی وڵاتی بەرپاکرد بە کەمترین بودجەی دارایی، سەرەڕای ئەوە توانی بە ئیدارەدانێکی حەکیمانەی سەروەت و سامان ۱٤ ملیار دۆلار تەسلیمی حکومەتەکەی عەبدولمەهدی بکات، ئەمە بێجگە لە موازەنەی ۲۰۱۹، بەڵام هەموو ئەمانە بەفێڕۆ درا، و ئەوەتا ئەمڕۆ ئێمە لە دەروازەی قەیرانێکی دارایی خنکێنەرداین بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە.

و ئەلسنێد وتی: ئەوەی سەرۆکی شانەی بەدواداچوون باسیکردووە مەترسیدارە و حکومەت رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی و سیاسیی دەکاتەوە، کاتێک کە ناوبراو دەڵێت: " لێکەوتەکانی دۆخەکە کاریگەری دەبێت بەسەر جومگەکانی دەوڵەت لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە (یەکێک لەوانەش مووچەی فەرمانبەرانە)، هەر بۆیە رەنگە ئەمە پاڵبنێت بە عیڕاقەوە بۆ چاپکردنی دراو وەکو دوا بژاردە" ئەمە بابەتێکە کۆی دەوڵەت دەخاتە ژێر مەترسییەوە، و نابێت ئەمە بەشێوەیەکی سیاسیانە و بەرژەوندیخوازانە رووپۆش بکرێت لەلایەنە قازانجکردووەکانەوە لەسەر حیسابی وڵات و هاوڵاتیی.

هەروەها ئەلسنێد ئاماژەشی کرد بەوەی هەمیشە ئیئتلافی نەسڕ هۆشداریی داوە لە سیاسەتەکانی بەفێڕۆدان و گەندەڵیی و بەتاڵانبردنی سامان، و داوای فریاکەوتنێکی خێرای قەیرانەکەی کرد، هەروەها دانانی چارەسەری بەسوود و یەکلاکەرەوە بۆ زامنکردنی ئاسایشی دارایی و ئابووریی دەوڵەت.