ئیئتلافی نەسڕ: هەڵکشانی گرژییەکان ئەمریکا-ئێران ترسناکە، وعیڕاق بەتەنیا خۆی باجی ئەو جەنگی بەرژەوەندخوازییە نادات
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

ئیئتلافی نەسڕ: هەڵکشانی گرژییەکان ئەمریکا-ئێران ترسناکە، وعیڕاق بەتەنیا خۆی باجی ئەو جەنگی بەرژەوەندخوازییە نادات

"ئایات ئەلموزەفەر" ئەندامی ئیئتلافی نەسڕ جەختیکردەوە: هەڵکشانی گرژییەکانی ئەمریکا و ئێران زۆر ترسناکە، و بەردەوامیش لە هەڵکشانی زیاتردایە، ولێکەوتەکانیشی کارەساتاوی دەبن بۆ عیڕاق.

هەروەها ئەلموزەفەر وتی: جێی قبووڵکردن نییە کە عیڕاق ببێت بە گۆڕەپانێک بۆ تەسفیەی حیساباتە ئیقلیمیی و نێودەوڵەتییەکان، ودەبێت حکومەت بەرپرسیارێتییەکانی خۆی بەجێ بێنیت، تەنیا هۆشداریدان کیفایەت نییە، چونکە حکومەت راسپێردراوە بە بەڕێوەبردنی وڵات، وئەگەر حکومەت ئەو لایەنە بێت کە تەنیا(هۆشداریی و ئیدانە و ناڕازایەتیی) دەببڕێت، ئەی کێ رێوشوێنەکانی زامنکردنی پاراستنی عیڕاق دەگرێتەبەر؟!

وئەو ئەندامەی ئیئتلافی نەسڕ دووپاتیکردەوە: مانەوەی عیڕاق وەکو گۆڕەپانێکی شپرزە و ناجێگیر خزمەت ناگەیەنێت بە سەقامگیریی ناوچەکە و جیهان، و عیڕاق بەتەنیا خۆی باجی ئەو جەنگی بەرژەوەندخوازییە نادات، و وا باشترا بۆ ئەو لایەنانەی کە لە ململانێدان عیڕاق بێلایەن رابگرن، و یارمەتیشی بدەن کە بێلایەن بێت، چونکە ناوچەکە ناتوانێت گەمەیەکی ئاگرینی نوێی لێ باربکرێت، کە خۆی ئێستا لە نێو قەیرانێکی دارایی و تەندرووستیی کۆنترۆڵنەکراودا دەژێت.

ئەلموزەفەر ئاماژەشی کرد، کە ئیئتلافی نەسڕ جەختدەکاتەوە لەسەر سیاسەتی بێلایەنیی و دوورخستنەوەی عیڕاق لە لێکەوتەکانی جەنکی جەمسەرەکان، و وتی: حکومەتەکەی عەبادی سەرکەوتوو بوو لە پاراستنی سەروەریی و پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکان و بەدەستهێنانی بێلایەنی و بونیادنانی پەیوەندیی هاوسەنگ و پۆزەتیڤ لەگەڵ ئەو وڵاتەنەدا کە بەرژەوەندییەکانیان دژ بە یەکترن، وئەمەش شتێکە ئەمڕۆ ئەنجامدانی مومکینە ئەگەر ئیرادەی سیاسیی بوونی هەبێت.