ئیئتلافی نەسڕ: پابەندین بە گەیشتن بە رێککەوتنی نیشتمانیی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ بەدوور لەهەر جۆرە سایە ویسایەتێکی دەرەکیی بەمەبەستی بەجێهێنانی ویستی هاوڵاتیی
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

ئیئتلافی نەسڕ: پابەندین بە گەیشتن بە رێککەوتنی نیشتمانیی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ بەدوور لەهەر جۆرە سایە ویسایەتێکی دەرەکیی بەمەبەستی بەجێهێنانی ویستی هاوڵاتیی

ئیئتلافی نەسڕ دووبارە جەختدەکاتەوە لەسەر پابەندبوونی بە گەیشتن بە لەیەکتێگەیشتن و رێککەوتنی نیشتیمانیی بەمەبەستی ساناکردنی رێچکەکانی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ کە بەدوور بێت لەهەر جۆره سایە و ویسایەتێکی دەرەکی بەمبەستی بجێهێنانی ویستی هاوڵاتیی عیڕاقی، بۆیە هەموو بەشدرایی و ئامادەییەکانی ئیتلافەکەمان لە گفتوگۆکاندا بەمەبەستی جەختکردنەوە بووە لەسەر رێچکە راست و درووستەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە و دۆزینەوەی رێکارەکانی پێکهێنانی حکومەتێکی سەرکەوتوو کە بتوانێت پشتیوانی گەلی عیڕاق بەدەستبهێنێت لە نێو ئەم دۆخە قورسە ناوخۆیی و نێودەڵەوتییەی ئێستادا.

ئیئتلافی نەسڕ پابەندبوو بە سیاقە یاسایی و دەستوورییەکانەوە و بەشدار بوو لە ئالیەتەکانی پێگەیاندنی دیالۆگ و لەیەکتێگەیشتن هەروەها ڕا و ئامۆژگاریشی پێشکەش بە راسپێردراوەکان کردووە بە پێکهێنانی حکومەت ئەمەش بەپێی بنەما دەستووریی و رێسا نیشتیمانییەکان.

لە کاتێکدا ئیئتلافی نەسڕ هەڵوێستی نیشتیمانیانەی بەڕێز عەدنان ئەلزەرفی بەرز دەنرخێنێت کاتێک کە بەرژەوەندی وڵات و یەک هەڵوێستی دەخاتە سەروو هەموو بەرژەوەندییەکانی ترەوە هەروەها درپێکردنی بەو ئاستەنگانەی کە وڵاتەکەمان پێیدا تێدەپەڕێت کە داخاوازی یەک دنگی زیاترە، هاوکات ئێمە خوازیاری سەرکەوتنین بۆ راسپێردراوی نوێ بەڕێز "موستەفا ئەلکازمی" و بەهیواین بەردەوام بێت لە تەواوکردنی پەیڕەوە حکومییەکەی و وەزارەتەکانی پێکبێنێت بۆ ئەوەی لە پەرلەمانی عیڕاقیدا دەنگی لەسەر بدرێت، هاوکات ئیئتلافەکە لەو باوەڕەدایە کە بەڕێز ئەلکازمی هەنگاو دەنێت بەرەو کاڵکردنەوەی واقیعی قەیرانە دارایی و تەندرووستی و جەماوەرییەکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد.