خوێندکاران و لاوانی نەسڕ سەبەتە خۆراکییەکە لە گەڕەکەکانی پارێزگای زیقاردا دابەش دەکەن
پارێزگاکان

خوێندکاران و لاوانی نەسڕ سەبەتە خۆراکییەکە لە گەڕەکەکانی پارێزگای زیقاردا دابەش دەکەن

بەهۆی سەپاندنی قەرەنتینە خۆپارێزییەکەوە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو کاریگەرییەی کە بە سەر کەسانی خاوەن داهاتی رۆژانەوە بەجێیهێشت، خوێندکاران و لاوانی نەسڕ هەستان بە دابەشکردنی کۆمەکە خۆراکییەکان بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکاندا کە نیشتەجێی گەڕەکە هەڕەمەکیی و هەژارنشینەکانی پارێزگای زیقارن.

هەڵمەتی "بەسۆلیدارێتی سەردەکەوین" زیاد لە دوو هەفتەیە بە فەرمان و ئاڕاستەکردنی دکتۆر حەیدەر عەبادی دەستیپێکردووە، وئەمڕۆیش گەیشتە گەڕەک و ناوچە هەڕەمەکییەکانی پارێزگای زیقار وەکو گەڕەکەکانی (المنصوریە، والثورە، والبطحە) تێیدا دابەشکردنی خۆراکەکان تا شەو بەردەوامبوو وسەبەتەکان بەشێوازی جیاواز گەیەندرانە خەڵکی بەهۆی خراپی رێگاوبانەکانەوە.

و"ئایات ئەلموزەفەر" بەرپرسی خوێندکاران و لاوان لە ئیتیلافی نەسڕ رایگەیاند: "سەرباری ئەو دۆخە ئەمنی و تەندرووستی و لۆجستییەی کە هاتوچۆ دەرگیری بوو بەڵام بەرپرسیارێتی مرۆڤایەتی و نیشتیمانیمان ناچارمان دەکات کە بەشداربین لە پێشکەشکردنی کۆمەک بە کەسوکارەکانمان لە هەموو پارێزگاکانی عیڕاقدا"

وشایەنی باسە تا ئێستا سەبەتە خۆراکییەکە لە هەریەک لە پارێزگاکانی بەغداد وکەربەلا وئەنبار ونەجەفی شەریف ودیالا ومەیسان وبەسڕە و واسیت ودیوانییە وسەڵاحەدین و موسەنادا دابەشکراوە، وهەڵمەتەکەیش بەردەوام دەبێت تا کۆی پارێزگاکانی عیڕاق دەگرێتەوە.