سەبەتە خۆراکییەکە لە تەواوی پێداویستییەکان دەگاته پارێزگای هەولێر
پارێزگاکان

سەبەتە خۆراکییەکە لە تەواوی پێداویستییەکان دەگاته پارێزگای هەولێر

تیمی خۆبەخشی خوێندکاران ولاوانی نەسڕ دەگەنە شاری هەولێر بەمەبەستی دابەشکردنی سەبەتە خۆراکییەکە لە تەواوی پێداویستییەکان بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکاندا کە نیشتەجێی گەڕەکە هەژارنیشین و هەڕەمەکییەکانی شارەکەن، ئەمەش لە چوارچێوەی هەڵمەتی "بەسۆلیدارێتی سەردەکەوین" کە زیاد لە دوو هەفتەیە لە شاری بەغدادەوە دەستیپێکردووە، وهاوکات بوو لەگەڵ دەستپێکی قەدەغە خۆپارێزییەکە کە سەپێندرا پاش بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا وبووە هۆی پەککەوتنی کار وکەسابەتی کەسانی خاوەن داهاتی رۆژانە.

وکۆمەکەکان گەیەندران بە هەریەک لە ناوچەکانی: هەڤاڵان، زانکۆ، شاوەیس، ٥ـی حەسارۆک، ئیسکان، دارەتوو، هەولێری نوێ، کوێستان، فەرمانبەران.

"ئایات ئەلموزەفەر" بەرپرسی خوێندکاران ولاوانی نەسڕ لە ئیئتلافی نەسڕ رایگەیاند: "هەڵمەتەکە بە فەرمان وئاڕاستەکردنی دکتۆر حەیدەر عەبادی دەستیپێکرد، وسەرباری ئەو دۆخە ئەمنی و تەندرووستی و لۆجستییەی کە هاتووچۆ دەرگیری بووە، بەڵام هەستکردنمان بە بەرپرسیارێتی نیشتیمانیمان ناچارمان دەکات بە پێشکەشکردنی هاوکاری بە کەسوکارەکانمان لە تەواوی پارێزگاکانی عیڕاقدا".

شایەنی باسە، تاوەکو ئێستا ئەم سەبەتە خۆراکییە لە هەریەک لە پارێزگاکانی بەغداد وکەربەلا وئەنبار ونەجەفی شەریف ودیالا ومەیسان وبەسڕە و واسیت ودیوانییە وسەڵاحەدین وموسەنا وزیقار ونەینەوا وکەرکوکدا دابەش کراوە، وهەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت تاوەکو کۆی پارێزگاکان دەگرێتەوە.