پاش دەستپێکردنی لە پایتەختەوە و گەیشتنی بەکۆی پارێزگاکان.. هەڵمەتی  بەسۆلیدارێتی سەردەکەوین  دەگاتەوە بەغداد بۆ دابەشکردنەوەی کۆمەکە خۆراکییەکان
چالاکییەکانی نەسڕ

پاش دەستپێکردنی لە پایتەختەوە و گەیشتنی بەکۆی پارێزگاکان.. هەڵمەتی بەسۆلیدارێتی سەردەکەوین دەگاتەوە بەغداد بۆ دابەشکردنەوەی کۆمەکە خۆراکییەکان

هەڵمەتی "بەسۆلیدارێتی سەردەکەوین" گەڕایەوە بەغداد پاش نزیکەی مانگێک لە دەستپێکردنی لە خودی پایتەختەوە بۆ دابەشکردنی سەبەتە خۆراکییەکە لە تەواوی پێداویستییەکان بەسەر گەڕەکە هەژارنشین و کەمدرامەتەکاندا لە هەموو پارێزگاکانی عیڕاق.

هەڵمەتەکە بە فەرمان وئاڕاستەکردنی دکتۆر حەیدەر عەبادی دەستیپێکرد، ئەمەش پاش رێوشوێنەکانی قەرەنتینە تەندرووستییە خۆپارێزییەکە وئەو لێکەوتانەی کە بەسەر خێزانە خاوەن داهاتە رۆژانەییەکانەوە بەجێیهێشت، کۆمەکەکانی ئەمڕۆی بەغداد هەریەک لە ناوچەکانی: ئەلمشەتەل، زەعفەرانیە، ئەلدۆرە (ئەلئیسکان- ئەلسەحە- ئەلشوهەداء- سوێب- حەی عامل- ئەبو دشێر) ئەلعوبێدی (حەی ئەلسەفیر)، حەی ئەلنەسڕ، سەبع قسووڕ، ئەلحەبیبیە، ئەلنعێرییە، بەغدادی جەدیدە، ئەبو غرێب، حەی بساتین، حەی ئوور، ئەلکەمالیە، ئەلحوریە، ئەلشوعلە، ئەلئەعزەمییە، جسر دیالا، ئەلمەحموودیە، ئەلەتیفییە، مقالع ئەلمعامل، مەدینەت ئەلسەدر، وئەلکەرادەی گرتەوە.

"ئایات ئەلموزەفەر" بەرپرسی خوێندکاران ولاوان لە ئیئتلافی نەسڕ رایگەیاند کە لەمپەری لۆجستیی زۆر رووبەڕووی تیمی خۆبەخشی خوێندکاران ولاوانی نەسڕ بوویەوە وەکو گەیشتن بە ناوچە دوورەدەستەکانی پارێزگاکان بەهۆی ئەو قەدەغەیەی کە سەپێندراوە، هەروەها لەمپەرەکانی پاراستنی سەلامەتی تیمەکە، بەڵام ئێمە وەکو "ئیئتلافی نەسڕ" ئەرکی مرۆڤایەتی و نیشتیمانیمان ناچاری کردین کە دەستی هاوکارین درێژبکەین بۆ پێشکەکردنی کۆمەکەکان بەسەر کەسوکارەکانمان لە هەموو جێیەکی عیڕاقی ئازیزدا.