لەگەڵ دەستپێکردنی مانگی رەمەزانی پیرۆز... خوێندکاران ولاوانی نەسڕ سەبەتەی خۆراکیی دابەش دەکەن لە ناوچەکانی بەغداددا
چالاکییەکانی نەسڕ

لەگەڵ دەستپێکردنی مانگی رەمەزانی پیرۆز... خوێندکاران ولاوانی نەسڕ سەبەتەی خۆراکیی دابەش دەکەن لە ناوچەکانی بەغداددا

بەفەرمان وئاڕاستەکردنی دکتۆر حەیدەر عەبادی، خوێندکاران ولاوانی نەسڕ بەردەوامە لە دابەشکردنی کۆمەکە خۆراکییەکان لە ناوچە جیاوازەکانی بەغدادی پایتەختدا، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی مانگی رەمەزانی پیرۆزدا.

بەمپێیە هەڵمەتی "بەسۆلیدارێتی سەردەکەوین" گەیشتە خێزانە هەژار وکەمدەرامەتەکان لە ناوچەکانی: زەعفەرانییە، ئەلعوبەیدی، ئەلنعێرییە، بەغداد ئەلجەدیدە، ئەلشەعب، ئەلحوریە، ئەلئەعزەمییە، حەی ئەلعامل، گەڕەکە هەڕەمەکییەکانی بەلەدیات، ئەبو دشیر، ئەلفەزیلییە.

شایەنی باسکردنە ئەم هەڵمەتە مانگێک لەمەوبەر دەستیپێکرد وهەموو پارێزگا عیڕاقییەکانی گرتەوە پاش سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ خۆپارێزییەکە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، کە بەهۆیەوە کار وکاسبی خاوەن داهاتە رۆژانەییەکان پەکیکەوت.