ئیئتلافی نەسڕ: پشتیوانی پێکهێنانی کابینەکەی کازمی بووین و دەستمانهەڵگرت لە پشکپشکێنە
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

ئیئتلافی نەسڕ: پشتیوانی پێکهێنانی کابینەکەی کازمی بووین و دەستمانهەڵگرت لە پشکپشکێنە

ئیئتلافی نەسڕ پیرۆزبایی پێکهێنانی کابینە حکومییەکەی بەڕێز موستەفا کازمی دەکات، وپشتیوانی خۆی بۆ کابینەکە رادەگەیەنێت بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییە وجوودیانەی کە هەڕەشەن بۆ سەر دەوڵەت.

ئیئتلافی نەسڕ کاریگەری خۆی هەبوو لەسەر پشتوانیکردنی حکومەتەکەی کازمی سەرەڕای ئەوەی کە خودی ئیئتلافەکە بەشداریی نەکردووە لە کابینەکەدا، ئەمەش لە سۆنگەی باوەڕی ئیئتلافەکەوە سەرچاوەدەگرێت بە زەروورەتی دەرهێنانی وڵاتەکە لەو قەیرانانەی کە دەرگیری بووە، وداواکارە لە حکومەت پەیڕەوی سیاسەتێکی نیشتیمانیی کاریگەر وپتەو وبێلایەن بکات، وتەواوی بەرنامە حکومییەکەی خۆی جێبەجێ بکات بەشێوەیەکی پاک وڕوون.

وئیئتلافی نەسڕ تەواوی شکستەکان لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا دەخاتە ئەستۆی حکومەتی پێشوو، کە پێشێلکاری ئەنجامدا بەرامبەر بە حورمەت وئازادییەکان ومافی هاوڵاتیان، ووڵاتی خستە نێو تونێلی قەیرانگەلێکی کارەساتاوی کە دواتر دەناڵێنین بەدەستی لێکەوتە سیاسیی وکۆمەڵایەتیی وئابوورییەکانییەوە.

ئیئتلافی نەسڕ بانگەواز دەکات بۆ سۆلیدارێتییەکی نیشتیمانی سەرتاپایی بۆ زامنکردنی بەڕێوەبردنێکی رێکوپێکی دەوڵەت.