هەڵمەتەکانی  نەسڕ  وەستانیان نییە.. خوێندکاران ولاوانی نەسڕ خوێن دەبەخشن بە بریندارەکانی هێزە ئەمنییەکان وحەشدی شەعبی
چالاکییەکانی نەسڕ

هەڵمەتەکانی نەسڕ وەستانیان نییە.. خوێندکاران ولاوانی نەسڕ خوێن دەبەخشن بە بریندارەکانی هێزە ئەمنییەکان وحەشدی شەعبی

خوێندکاران ولاوانی ئیئتلافی نەسڕ بەدەم هانای بانکی خوێنەوە چوو بۆ پشتیوانیکردنی بریندارەکانی هێزە ئەمنییەکان وحەشدی شەعبی پاش هێرشەکانی ئەم دواییە کە چەتە تیرۆریستەکانی داعش لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی سەڵاحەدین ودیالا ئەنجامیاندا.

ئەو بانکی خوێنەی کە دەناڵێنێت بەدەس کەمی خوێنەوە بەهۆی وەستانی پرۆسەی بەخشینی خوێن لەماوەی پێشوو پاش بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا وقەدغەکردنی هاتووچۆ، بەدرێژایی دوو رۆژی رابردوو پێشوازی کرد لە تیمی خۆبەخشی خوێندکاران ولاوانی نەسڕ بەمەبەستی بەخشینی خوێن.

شایەنی باسە خوێندکاران ولاوانی نەسڕ چەند رۆژێک لەمەو پیش بوو کۆتاییان هێنا بە هەڵمەتێکی دابەشکردنی سەبەتە خۆراکییەکان لە هەموو پارێزگاکانی عیڕاقدا وهەڵمەتەکەش مانگێک زیاتری خایاند، وگەیشت بەو ناوچانەی کە ئاوارە و هەژارنشینن.