دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە ڕاپەڕێنەری کاروبارەکانی باڵیۆزخانەی بریتانیا بەڕێز جێمس داونەر
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە ڕاپەڕێنەری کاروبارەکانی باڵیۆزخانەی بریتانیا بەڕێز جێمس داونەر

سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، دوێنێ یەکشەممە، لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیی کرد لە بەڕێوەبەری کاروبارەکانی باڵیۆزخانەی بریتانیا بەڕێز جێمس داونەر.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا، و هاوکات لێکەوتەکانی ئەو دۆخەی کە عیڕاق لەڕووی سیاسییەوە بەخۆیەوە دەیبینێ، وگرنگی دیالۆگ لە چارەسەرکردنی گرفت ناوکۆکییەکان لە دیدگاکاندا، و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ ئەم قۆناغە بەشێوەیەک کە کاریگەریی خراپی نەبێت بەسەر هاوڵاتیاندا، و جەختیش کرایەوە لەسەر پاڵپشتییەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ سەقامگیریی عیڕاق و دامەزراوە دەستوورییەکانی.