دکتۆر حەیدەر عەبادی پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی کەنەدی لە بەغدا بەڕێز گریگۆری گالیگان
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر حەیدەر عەبادی پێشوازی دەکات لە باڵیۆزی کەنەدی لە بەغدا بەڕێز گریگۆری گالیگان

سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ یەکشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە بەڕێز گریگۆری گالیگان، و لە دیدارەکەدا تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا، و هەروەها پێشهاتە سیاسییە نوێکانی عیڕاق و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو دۆخەی کە  پرۆسە سیاسییەکە تێی کەوتووە و گرنگی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.

لەلای خۆیشییەوە باڵیۆزی کەندەی ستایشی هەڵوێست و دەسپێشخەرییەکانی دکتۆر عەبادی کرد بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکەی ئێستا و دیدگاکانی بۆ دەرچوون لەو قەیرانانە.