خودا دەفەرموێت:
[تَعَالَوۡا۟ إِلَىٰ كَلِمَةࣲ سَوَاۤءِۭ]
لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی شەرعی و نیشتمانییەوە، بانگەوازی سەرکردەکان دەکەین بۆ دیالۆگ و ڕێککەوتن، بە شێوەیەک کە عیڕاق و ئاسایشەکەی و بەرژەوەندی ڕۆڵەکانی خاڵی یەکلاکەرەوە بێت کە دەبێت خۆمان لە پێناوی فیدا بکەین، ئەمەش لە پێناوی خۆپارێزیی لە فیتنە و خزان.
هیواخوازم کە برایان و کۆی فراکسیۆنەکان، زمانی دیالۆگ بگرنەبەر و بەرژەوەندی نیشتیمانی پێشخەن بەسەر کۆی ناکۆکییەکان کە لە ئێستادا ئاسایشی وڵات و سەقامگیرییەکەی خستۆتە مەترسییەوە.
لەم سۆنگەیەوە ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆ نزیکردنەوەی دیدگاکان لە یەکتری لە نێوان برایاندا، ئەمەش لەپێناو دەربازبوون لە گیرەی قەیرانەکە، و دوورخستنەوەی نیشتیمان و هاوڵاتیان لە فیتنە نەخوازەڵا.
و خودا و نیشتیمان ئامانج و مەبەستمانە.