دکتۆر حەیدەر عەبادی لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە سەرۆکی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیڕاق بەڕێز ژانین پلاسخارت.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی کۆی دۆخی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و کارکردنی نێردەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان کرا لە عیڕاق.
هەروەها باس لە جموجوڵە سیاسییەکان کرا بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو، و تەواوکردنی شایستە دەستوورییەکان، و گرنگی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە گەورەکان لە وڵاتەکەدا و ڕاستکردنەوەی زۆرێک لەو ڕێچکە کەڵەکەبووانە.
و جەختیشکرایەوە لەسەر سەرکۆنەکردنی تۆپبارانکردنە تورکییەکە بۆ سەر یەکێک لە هاوینەهەوارەکانی پارێزگای دهۆک، و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ سنووردانان بۆ پێشێلکارییە بەردەوامەکانی تورکیا.