هاوپەیمانیی نەسڕ:  تۆپبارانکردنی دهۆک تاوانێکی  سەرکۆنەکراوە
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانیی نەسڕ: تۆپبارانکردنی دهۆک تاوانێکی سەرکۆنەکراوە

"هاوپەیمانیی نەسڕ" سەرکۆنەی تۆپبارانەکەی تورکیا دەکات بۆ سەر هاوینەهەواری دهۆک، کە بوو بەهۆی شەهید و برینداربوونی خەڵکی سڤیل، و هاوپەیمانییەکە پێیوایە کە ئەمە تاوان و هەڕەشەیە بۆ سەر گەلەکەمان، و تەواوی بەرپرسیارێتی یاساییەکەی دەخاتە ئەستۆی حکومەتی تورکی بەپێی یاسا و عورفە نێودەوڵەتییەکان.

"هاوپەیمانیی نەسڕ" داواکارە لە حکومەتی عیڕاقی شکاتنامەیەکی فەرمیی پێشکەش بکات و داوای بەستنی کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش بکات، بۆ ئەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بخرێتە بەرامبەر بە بەرپرسیارێتییەکانی خۆی سەبارەت بە پێشێلکارییە بەردەوامەکانی تورکیا دژ بە سەروەریی و گەلی عیڕاق.

و"هاوپەیمانیی نەسڕ" داواکارە لە حکومەت و هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان هەڵوێستێکی نیشتیمانی یەکگرتوو و توند بگرنەبەر بۆ وەڵامدانەوەی پێشێلکارییەکانی تورکیا.