هاوەپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەت: دەسپێشخەرییەکەمان ڕزگارکەرانەیە و لە ناڕوونی دەترسین
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوەپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەت: دەسپێشخەرییەکەمان ڕزگارکەرانەیە و لە ناڕوونی دەترسین

ئایات ئەلموزەفەر وتەبێژی "هاوپەیمانیی نەسڕ" جەختیکردەوە لەوەی کە دەسپێشخەرییەکەی "هاوپەیمانیی هێزە نیشتیمانییەکانی دەوڵەت" ڕزگارکەرانەیە بۆ قەیرانە سیاسییە هەنووکەییەکە، و ئامانج لێی گێڕانەوەی متمانەیە بە پرۆسە سیاسییەکە، لەڕێگەی پێکهێنانی هاوکێشەیەکی حوکمڕانی چالاک و هاوسەنگەوە و هاوکات دڵنەوایی پێدەر بێت بۆ هەموو لایەنەکان بەمەبەستی ڕابەراییەتی کردنی قۆناغێکی ڕاگوزەر/ئینتیقالی لەسەر ڕێککەوتوو.

و ٔموزەفەر" ئاماژەشی دا بەوەی کە هاوکێشەیەکی سیاسی بەرژەوەندخواز و تاکڕەو سەرکەوتوو نابێت، و کۆی سیستەمە سیاسییەکە بەرەو نادیاریی و هەڵدێر دەبات، و "هاوپەیمانیی هێزە نیشتیمانییەکانی دەوڵەت" لەگەڵیدا نابێت.