عەبادی: یادی ڕزگاکردنی موسڵ داستانێکی نیشتیمانیی عیڕاقی بوو
سەرۆکاییەتی نەسڕ

عەبادی: یادی ڕزگاکردنی موسڵ داستانێکی نیشتیمانیی عیڕاقی بوو

پیرۆزبایی لە گەلی عیڕاق دەکەم بەبۆنەی پێنجەم ساڵیادی ڕزگارکردنی موسڵەوە، و ڕەحمەت دەنێرم بۆ شەهیدە سەرفرازەکانمان ئەوانەی کە شکۆیان بۆ میللەتی عیڕاقی تۆمار کرد.

ڕۆژی ڕزگارکردنی موسڵ داستانێکی نیشتیمانیی عیڕاقییە تێیدا عیڕاق بەهێزی و سەرکەوتنی خۆی سەلماند بەسەر تیرۆری ڕەش و پاشماوەکانی بەعس و کلکەکانی ئەژینداکاندا ئەوانەێی تەماعیان لە خاکی عیڕاقدا کردبوو. نیشتیمانپەروەریی عیڕاق هەرگیز نامرێت، هەروەکو چۆن بەسەر تیرۆردا سەرکەوت هەرواش لە داهاتوودا لە هەموو جەنگەکانی یەکپارچەیی و شوناسدا سەردەکەوێت.

وزەی سەرکەوتن و شکۆ لەم ڕۆژەوەوە وەردەگرین، و ڕوونی دیدگا و پیرۆزی ئامانج و خۆڕاگریی و بەڕێوەبردنێکی ژیرانە، ئەو بنەمایانە بوون کە لە ڕێگەیانەوە توانیمان جەنگەکانی مانەوە بەرینەوە هەرکاتێک شەڕانگێزیی دەست درێژیی بکات و ئاڵنگارییەکان توندتر ببنەوە.

لە پانتایی ئەم ڕۆژەی عیڕاقدا، داواکارم لە کۆی هێزە سیاسییەکان ناکۆکییەکان تێپەڕێنن لەپێناوی عیڕاقدا، و داواکارم لێیان هیوا بخوڵقێنن بۆ عیڕاق، و ڕابەراییەتی ڕاستەقینه بریتیە لەو ڕابەرایەتییەی کە شکۆ و بەرژەوەندییەکانی بریتین لە هەمان شکۆ و بەرژەوەندییەکانی گەلەکەی خۆی.

سڵاو بۆ هێزە چەکدارەکانمان بە هەموو ڕشتەکانییەوە، نەمری بۆ شەهیدان خوڵقێنەرانی سەرکەوتن، شکۆ بۆ عیڕاق و گەلەکەی.