سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەڕێز بافڵ تاڵەبانی و شاندی یاوەری.
لە دیدارەکەدا تاوتوێی دوا پێشهاتەکانی پرۆسە سیاسییەکە کرا، هەروەها بەڕێوەچوونی گفتوگۆکانی ئێستا سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو، و ئەو ئاڵنگارییە جۆراوجۆرانەی کە ڕووبەڕووی وڵاتەکە بوونەتەوە و دۆزینەوەی چارەسەری سەرکەوتوو بۆیان بەمەبەستی تێپەڕاندنیان.
و دکتۆر عەبادی جەختکردنەوەی خۆی نوێ کردەوە لەسەر ئەو هەڵوێستانەی کە لە دوا دەسپێشخەری هاوپەیمانیی هێزە نیشتیمانییەکانی دەوڵەت خرانەڕوو و کێشانی ماستەرپلانێکی ڕوون بۆ قۆناغە داهاتووەکە.
و هەروەها عەبادی جەختیکردەوە لەسەر گرنگی ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنی نێوخۆیی کورد بەو شێوەیەی کە پرۆسە سیاسییەکە پتەو تر بکات.